‌عێراق: توندوتیژی خێزانی زیادی كردووه‌

وێستگە ستایل-

سه‌رژمێریه‌كی نوێ بڵاوبوونه‌وه‌ و زیادبوونی توندوتیژی خێزانی له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ عێراقی ئاشكرا كردوه‌، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات ته‌نها له‌ به‌غدادی پایته‌خت ڕۆژانه‌ 100 حاڵه‌تی توندوتیژی خێزانی تۆمار ده‌كرێت به‌ته‌واوی جۆره‌ جیاوازه‌كانیه‌وه‌.

به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پاراستنی منداڵ و خێزان له‌ توندوتیژی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ" عه‌ندنان حه‌مود" تایبه‌ت به‌ ئاژانسی العراقیه‌ وتویه‌تی" به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌مان ته‌واوی جۆره‌كانی سكاڵای توندوتیژی خێزانی په‌یوه‌ندیان پێوه‌ ده‌كرێت له‌ڕێی هێڵی گه‌رمی 139 له‌ ته‌واوی پارێزگانه‌وه‌"

ده‌ستدرێژی پیاوان بۆ سه‌ر هاوسه‌ره‌كانیان كه‌ به‌ توندوتیژی خێزانی تۆمار ده‌كرێت گه‌یشتۆته‌ %57 ی حاڵه‌ته‌كان و له‌به‌رامبه‌ردا ده‌ستدرێژی خانمان بۆ سه‌ر هاوسه‌ركانیان %17 یه‌ و ده‌ستدرێژی دایكان و باوكان بۆسه‌ر منداڵه‌كانیان گه‌یشتۆته‌ %6 و ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر به‌ته‌مه‌نه‌كان %2 بووه‌، ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ 90 سكاڵا له‌ 16 به‌شی جیاوازی ئه‌م فه‌رمانگه‌یه‌ تۆمار ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر سكاڵاكه‌ ته‌نها له‌سه‌ر ده‌ربڕین و قسه‌كردن بێت ئه‌وه‌ ناوبژی ده‌كرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر شكان و سوتان و ئه‌شكه‌نجه‌ی تیادا بێت ڕه‌وانه‌ی‌ دادگا ده‌كرێن"

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌م داتایه‌ مانگانه‌ زیاتر له‌ 3000 حاڵه‌تی توندوتیژی خێزانی ته‌نها له‌ به‌غداد تۆمار ده‌كرێت به‌ ته‌واوی جۆره‌ جیاوازه‌كانیه‌وه‌.


AM:09:31:18/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌