به‌وێنه..له شاری سلێمانی پەردە لەسەر پەیکەری هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو هادی مەحمود لابرا
وێستگە ستایل-
ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان له‌شاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تی شاری سلێمانی و هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی هونه‌رمه‌ند په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو هادی مه‌حمود لابرا، عومه‌ر جه‌میل وه‌ك په‌یكه‌رسازێك ئه‌م كاره هونه‌ریه‌ی دروستكردوه.

ساڵی پار هونەرمەند هادی مەحمود تەمەنی 53 ساڵ پاش توشبوونی به جەڵتەی دڵ گه‌یه‌ندرایه نەخۆشخانە و لەوێ كۆچی دوایی كردووە، لە گردی بەكرەجۆی شاری سلێمانی بەخاكسپێردرا.
سەرەتای دەركەوتنی هونه‌رمه‌ند هادی مەحمود لە بەشی یەكەمی زنجیرە درامای گەردەلوول بووه، پاش ئه‌وه ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كرد و دواتر لە چەند كارێكی دیكەی هونەری بەشداربوو.
PM:08:35:17/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 764
جار خوێنراوه‌ته‌وه