‌زۆر خواردنی جۆرێك خواردن توشی خه‌مۆكیت ده‌كات

وێستگە ستایل-

ژه‌می په‌تاته‌ی‌ سوره‌وكراو یه‌كێكه‌ له‌ باوترین خۆراكه‌ خێراكان له‌ جیهاندا و له‌ناو ته‌مه‌نه‌ جیاوازه‌كان ئاره‌زوی له‌سه‌ره‌، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه‌ زۆر خواردنی ژه‌می په‌تاته‌ی‌ سوره‌وكراو ئه‌گه‌ری هه‌ستكردن به‌ دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی زیاتر ده‌كات.

له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا زیاتر له‌ 140 هه‌زار كه‌س بۆ ماوه‌ی‌ 11 ساڵ به‌شداریان كردوه‌، پسپۆڕان ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن بۆ ته‌ندروستی مێشك و ده‌رونیان باشتر وایه‌ خواردنه‌ سوره‌وكراوه‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه‌.

بابه‌ته‌كه‌ گۆڤاری" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌ و ده‌رئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ په‌یوه‌ندی نێوان سیستمی خۆراكی ڕۆژئاوای كه‌ خۆراكی چه‌ور و قتوی زۆر تیادایه‌ به‌ مه‌ترسی توشبوون به‌ خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ به‌ یه‌كه‌وه‌ به‌ستۆته‌وه‌.

مادده‌ی‌" ئه‌كریلامید" له‌ناو په‌تاته‌ی‌ سوره‌وكراو و نانی سوتاودا هه‌یه‌، مه‌ترسی قه‌ڵه‌وی و توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن زیاد ده‌كه‌ن.

دوان میلۆر وه‌ك پسپۆڕێكی خۆراك له‌ زانكۆی" ئه‌ستۆن" ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ خواردنه‌ سوره‌وكراوه‌كان زۆر ده‌خۆن مه‌ترسی توشبوونیان به‌ نه‌خۆشییه‌ ده‌رونیه‌كان به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌م خۆراكانه‌ كه‌متر ده‌خۆن"


PM:06:41:17/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌