توێژینه‌وه‌یه‌ك: سووده‌كانی خواردنی مێروو ئاشكرا ده‌كات
وێستگە ستایل-
له‌ئێستادا مێروه‌كان ژه‌مێكی تایبه‌تی خواردنی هه‌ندێك كه‌سه و هه‌ندێكی دیكه خۆیانی لێ دوور ده‌گرن، به‌ڵام ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له گۆڤاری" ساینس" بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا سووده‌كانی خواردنی ئه‌م مێروانه خراوه‌ته ڕوو.
توێژه‌ره‌وه‌كان له زانكۆی واشنتن له سانت لویس (WUSL) توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كاریگه‌ری خواردنی كردوه له‌سه‌ر میشكی تاقیگه كه تیایدا مادده‌ی " كیتین" هه‌بووه‌له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ی خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌چه‌وری، ده‌ركه‌وتوه كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر زینده‌چالاكی له‌شی مشكه‌كان هه‌بووه.
چه‌ندین به‌ڵگه‌ش سه‌لماندویه‌تی شیرده‌ره‌كان له كۆندا مێرویان خواردوه، ئه‌نجامی چه‌ندین توێژینه‌وه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌و پێكهاته خۆراكیه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به كیتین یارمه‌تی چالاكبوونی به‌كتریای سوودبه‌خشی گه‌ده ده‌دات.
مێروه‌كان سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندن به پرۆتین، به‌كارهێنانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردوه و وه‌ك جێگره‌وه‌ی گۆشت و خواردنی دیكه كه به‌رهه‌مهێنه‌ری گازه گه‌رمكه‌ره‌كانن له‌سروشتدا.
یه‌كێتی ئه‌وروپا تا ئێستا ته‌نها چوار جۆر مێرووی په‌سه‌ند كردوه وه‌ك خۆراك به‌كاربێت به‌و مه‌رجه‌ی له‌سه‌ر قتوی به‌رهه‌مه‌كان نیشانه‌ی ڕوون هه‌بێت.
PM:06:39:17/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 484
جار خوێنراوه‌ته‌وه