‌نیشانه‌كانی توشبوون به‌ تۆقین (پانیک)

وێستگە ستایل-

تۆقین، جۆرێکە لە جۆرەکانی نەخۆشی دڵەڕاوکێ، کە تاک دوچاری حاڵەتی ترسێکی لە ڕادەبەدەری کتوپڕ ئەبێت، بەجۆرێک هەست دەکات کۆنترۆڵی خۆی لە دەست ئەدات، و یاخود هەندێ جار ترسێکی وای لا دروست ئەبێت کە دڵی یان هەناسەی ئەوەستێت. حاڵەتەکە لە چەند خولەکێک تێپەڕناکات، و دوای تەواوبوونی نەوبەکەش، نەخۆشەکە ترسی لەڕودانەوەی حاڵەتەکە هەیە، بەجۆرێک کاریگەری نەرێنی توند لەسەر لایەنی ئیش، فرمان، و پەیوەندی کۆمەڵایەتی جێدەهێڵێت، دكتۆر هێمن پزیشکی پسپۆڕی دەرونی له‌م بابه‌ته‌دا نیشانه‌كانی توشبوون به‌م گرفته‌ ده‌رونیه‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

حاڵەتەکە نیشانەی دەرونی و جەستەیی دەبێت وەک؛
- دڵەکوتێ
- ترسی مردن
- ترسی لەدەستدانی کۆنترۆڵی خود
- هەناسەتەنگی
- هەستی خنکان
- ئارەقکردنەوە
- لەرزین
- ئازارێکی توندی سنگ یاخود گەدە
- هێڵنج دانەوە
- سڕبوون
- سەرگێژخواردن

1- نەخۆشیەکە لە ڕەگەزی مێ بە ڕێژەی ٢ بۆ ٣ ئەوەندە زیاترە لە ڕەگەزی نێر. هەروەها، بە ڕێژەی ٢ بۆ ٣ کەس لە سەد کەس تووش دەبن. نەخۆشیەکە دەگونجێت لە هەموو تەمەنێکدا ڕووبدات، بەڵام زیاتر لە بیست و سییەکانی تەمەندا دەردەکەوێت.
‏2- کاتێک حاڵەتی تۆقینەکە لە مانگێکدا چوارحاڵەت یاخود زیاتر بێت بە نەخۆشی پانیک ناوزەند دەکرێت
‏3- بۆ چارەسەری نەخۆشیەکە هەردوو ڕێگای چارەسەری هزری و ڕەفتاری، و یان دەرمان بەکاردەهێنرێت.


PM:06:03:17/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌