كۆریای باشوور پێویستی به فه‌رمانبه‌ره
وێستگە ستایل-
له شه‌قامه‌كانی كۆریای باشوور ژماره‌یه‌كی زۆر چێشتخانه هه‌یه كه تیایدا مریشكی سوره‌وكراو له ڕۆندا ئاماده ده‌كرێت، ئه‌م ژه‌مه خێرایه له‌لایه‌ن هاوڵاتیان ئه‌و وڵاته‌وه ئاره‌زوویه‌كی زۆری له‌سه‌ره.
مریشكی سوره‌وكراو له ڕۆندا خواردنێكی تایبه‌ته ته‌واوی ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان ئاره‌زوی ده‌كه‌ن، ژه‌مه‌كه ناوی" تشیمایك" ه واته" مریشك به بیره‌ی سارده‌وه" ئێستا زۆرینه‌ی چێشتخانه‌كان بۆ دروستكردنی ئه‌م ژه‌مه ڕۆبۆت به‌كارده‌هێنن له‌جیاتی مرۆڤ، به‌هۆی نه‌بوونی ده‌ستی كار.
له‌ئێستادا كۆریای باشوور به‌ده‌ستی كه‌می ده‌ستی كاره‌وه ده‌ناڵێنێت چونكه ڕێژه‌ی له‌دایكبوونی منداڵ به‌ته‌واوه‌تی كه‌مبۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش خاوه‌نی چێشنخانه‌كان ناچارن ڕۆبۆته‌كان به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی كاری چێشتخانه‌كانیان ڕای بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی داتاكان %54 ی خاوه‌ن كارگه و كۆمپانیاكان به‌دوای فه‌رمانبه‌ردا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن، ئه‌وه‌ی مریشكی سوره‌وكراوی كۆری له خواردنی چێشتخانه‌كانی دیكه جیاده‌كاته‌وه ئه‌و بڕه خوێیه‌یه كه ده‌كرێت به مریشكه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دووجار مریشكه‌كه سوور ده‌كرێته‌وه له‌ڕۆندا بۆ ئه‌وه‌ی
PM:05:40:17/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1164
جار خوێنراوه‌ته‌وه