‌هۆشداری له‌ مه‌ترسییه‌كی جگه‌ره‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی ده‌درێت

وێستگە ستایل-

زاناكان له‌ زانكۆی " بیرمنگهام" ی به‌ریتانیا هۆشداری له‌ زیان و مه‌ترسییه‌كانی كێشانی جگه‌ره‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی ده‌ده‌ن، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌م جۆره‌ جگه‌ره‌یه‌ به‌رگری له‌ش لاواز ده‌كات.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ گۆڤاری "Journal of Allergy and Clinical Immunology" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ پسپۆڕان تیایدا باسیان له‌وه‌ كردوه‌ هه‌ڵمی جگه‌ره‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی ده‌بێته‌ هۆی لاواز بوونی خانه‌ هاوسه‌نگه‌كان "neutrophils" كه‌ كاریان تێكشكاندنی زینده‌وه‌ره‌ ورده‌كانی توشكه‌ری نه‌خۆشییه‌، به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ ئاستی مادده‌ی‌  "F-actin" له‌ خانه‌كاندا واده‌كات شێوه‌كه‌ی‌ بگۆڕێت و ئه‌ركی خۆی به‌جێ نه‌گه‌یه‌نێت.

پسپۆڕان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ جگه‌ره‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی ده‌كێشن ئه‌وه‌ مه‌ترسی توشبوونیان به‌ نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ زۆره‌ وه‌ك" گیرانی درێژخایه‌نی بۆری هه‌ناسه‌ و شیبوونه‌وه‌ی‌ شانه‌كانی له‌ش و لاواز بوونی به‌رگری له‌ش و هه‌موویان كاریگه‌ری مه‌ترسیداریان هه‌یه‌.


PM:03:43:17/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 2864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌