‌سوده‌كانی شیرپێدانی سروشتی به‌ كۆرپه‌

وێستگە ستایل-

شیرپێدان سوودی تەندروستی زۆری هەیە بۆ هەردوو کۆرپەلە و دایکەکە. شیری دایک زۆر گرنگە بۆ دابینکردنی پێداویستییە تەندروستییەکانی منداڵێکی گەشەسەندوو و خۆراکێکی گونجاوە بۆ کۆرپە، هەروەها سیستەمی بەرگری لەش لە کۆرپەدا بەهێز دەکات، کە بەشدارە لە پاراستنی کۆرپەلەکە لە زۆرێک لە نەخۆشییە باوەکانی منداڵان، دكتۆرە هودا پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون  له‌م بابه‌ته‌دا سوده‌كانی شیرپێدانی سروشتی به‌ كۆرپه‌  ده‌خاته‌ ڕوو.



لە هەمان کاتتدا شیرپێدان سوودێکی زۆری هەیە بۆ دایکەکە.
سوودەکانی شیرپێدان بۆ دایک:
1-شیرپێدان یارمەتی دابەزاندنی ئەو کێشە دەدات کە لە ماوەی دووگیانی زیادی کردووە
2-کەمکردنەوەی مەترسی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن
3- کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم.
4- کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی هێلکەدان و ملی ڕەحم.
5- شیرپێدان یارمەتی دەردانی ئۆکسیتۆسین دەدات، ئەم هۆرمۆنەش یارمەتی گرژبوونی منداڵدان دەدات و بڕی خوێنبەربوون کەمدەکاتەوە دوای لەدایکبوون.
6- هاندەری بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی پرۆلاکتین دەدات کە هەست بە ئاسوودەیی و ئیسراحەت دەبەخشێت
7- کەمکردنەوەی مەترسی خەمۆکی دایک دوای منداڵبوون

تەندروستی خۆت و تەندروستی کۆرپەکەت بەدەستبهێنە بە شیرپێدانی سروشتی، چونکە ئەو شیرپێدانە پارێزگارییەکە بۆ ئەو و بۆ خۆت.


PM:04:41:16/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌