پیاوان پاش ته‌مه‌نی 40 ساڵی..ئاگاداری ئه‌م نیشانانه بن
وێستگە ستایل-
پسپۆڕان پێشبینی ده‌كه‌ن ته‌نها ئه‌مساڵ له ئه‌مه‌ریكا زیاتر له 288 هه‌زار پیاو توشبوو به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات تۆمار بكرێت، هاوكات ببێته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 35 هه‌زاری دیكه، ئه‌مانه داتاكانی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه.
زوو ده‌ستنیشانكردنی ئه‌م نه‌خۆشییه هاوشێوه‌ی جۆره‌كانی دیكه‌ی شێرپه‌نجه ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه و مانه‌وه له ژیان زیاتر ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ش باشتر وایه پیاوان له نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه به‌ئاگابن كه ڕه‌نگه له ته‌مه‌نی 40 ساڵیه‌وه توشی ببن.
دكتۆر ولیام له كۆمه‌ڵه‌ی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت" چه‌ندین نیشانه هه‌یه بۆ ئاگاداربوونی پیاوان له‌ئه‌گه‌ری توشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات ئه‌وانیش، ئاسته‌نگ له میزكردن و زۆر میزكردن له نیوه‌ی شه‌و و هه‌بوونی خوێن به میزه‌وه، هه‌موو ئه‌مانه نیشانه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی نه‌خۆش سه‌ردانی پزیشك بكات، نه‌خۆشیه‌كه‌ش زیاتر توشی پیاوانی ئه‌سمه‌ر ده‌بێت به‌راورد به سپی پێسته‌كان"
نه‌خۆشییه‌كه به پشكنینێكی ئاسانی خوێن دیاری ده‌كرێت و به وێنه‌ی تیشكی یان وه‌رگرتنی نمونه‌یه‌ك له شوێنی نه‌خۆشیه‌كه حاڵه‌ته‌كه یه‌كلا ده‌بێته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی مێژووی خێزانی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌یان هه‌یه باشتر وایه سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی پێویستیان بۆ بكرێت.
PM:03:04:13/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 11680
جار خوێنراوه‌ته‌وه