ئه‌گه‌ر له قوتدانی تۆوی شوتی ترست هه‌یه ئه‌م بابه‌ته بخوێنه‌ره‌وه
وێستگە ستایل-
زۆر كه‌س ترسیان هه‌یه له قوتدانی تۆوی شوتی، به‌ڵام ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات قوتدانی تۆوی شوتی زۆر ئاساییه و بگره سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی پێكهاته خۆراكیه‌كانه.
شوتی سوودی بۆ ته‌ندروستی زۆره له‌وانه‌ش" پێست گه‌ش و جوان ده‌كات و مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه و ئازاری ماسولكه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه"
لۆرین ماناكر پسپۆڕی بواری خۆراكه ده‌ڵێت" تۆوی شوتی سه‌رچاوه‌یه‌كی سروشتی مه‌نگه‌نیز و فسفۆڕ و پۆتاسیۆم و پرۆتین و ترشه چه‌وریه سه‌ره‌كیه‌كان و زینك و ئاسنه"
هاوكات مایر جاكس پسپۆڕی بواری خۆراكه له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت" تۆوی شوتی پێكهاته‌ی خۆراكی دژه ئۆكسێنه‌ری تیادایه بۆ ته‌ندروستی گشتی له‌ش گرنگه و مرۆڤ له توشبوون به نه‌خۆشی ده‌پارێزێت"
مه‌گنسیۆم له تۆوی شوتیدا ووزه‌ی پێویست به له‌ش ده‌دات و په‌ستانی خوێن جێگیر ده‌كات، ئاستی كۆلیسترۆڵی زیان به‌خشی خوێن داده‌به‌زێنێت و ئه‌گه‌ری توشبوون به جه‌ڵده‌ی مێشك و دڵ كه‌مده‌كاته‌وه.
PM:12:21:13/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 592
جار خوێنراوه‌ته‌وه