هندستان: دوو حاڵه‌تی مردن به ڤایرۆسێكی مه‌ترسیدار تۆماركرا
وێستگە ستایل-
به‌رپرسانی په‌یمانگای نیشتیمانی هندی تایبه‌ت به زانستی ڤایرۆس، ڕۆژی سێ شه‌ممه دوو حاڵه‌تی مردنی به ڤایرۆسی "نیبا" له ویلایه‌تی كیرالا ڕاگه‌یاند.
دوو كه‌سه‌كه ئه‌ندامی یه‌ك خێزان بوون، پاش ئه‌وه‌ی پشكنینی تایبه‌تیان بۆ كراوه ده‌ركه‌وتووه توشی ڤایرۆسی مه‌ترسیداری" نیبا" بوون.
ئه‌م ڤایرۆسه بكوژه بۆیه‌كه‌مجار ساڵی 1999 توشبوون پێی تۆماركرا له‌ناو به‌خێوكه‌رانی به‌راز و ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاژه‌ڵه هه‌بووه له مالیزیا و سه‌نگاپوره، مرۆڤ له‌به‌ركه‌وتنی ڕاسته‌وخۆ به شه‌مشه‌مه‌كوێره و به‌رازی توشبوو و له‌گه‌ڵ مرۆڤی توشبوو به ڤایرۆسه‌كه بۆی ده‌گوێزرێته‌وه.
ساڵی 2018 به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه له ویلایه‌تی" كیرالا" 17 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و چه‌ند جارێك ئه‌م نه‌خۆشییه بڵاوبۆته‌وه و تائێستا هیچ جۆرێك له چارسه‌ر و ڤاكسینی نییه.
PM:08:53:12/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 416
جار خوێنراوه‌ته‌وه