لە بارچوون چییه؟
وێستگە ستایل-
لە بارچوون بریتییە لە لە دەستدانی کۆرپەلە پێش هەفتەی بیستی دووگیانی ، بە نزیکەی ٪١٠ بۆ ٪٢٠ دووگیانی بە لەبارچوون کۆتایی پێدێت، لە زۆرینەی کاتەکاندا لە بارچوون ڕوودەدات بە هۆی هەبوونی کێشە لە گەشەکردنی کۆرپەلە، مەترسییەکانی لەبارچوون زیاترە لە هەفتە سەرەتاییەکانی دووگیانیدا وە تا ڕادەیەک کەم دەبێتەوە کاتێک دووگیانی دەگاتە هەفتەی شەشەم وە زۆر کات لەبارچوون بەهۆی هەبوونی کێشەوەیە لە دابەشبوونی خانەکانی کۆرپەلەدا وەک لهم حاڵهتانهی دكتۆرە هودا پزیشكی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون باسیدهكات ئهوانیش بریتین له:
1- کێشە لە هێلکەدا واتە کاتێک کۆرپەلە دروست ناکات .
2-مردنی کۆرپەلە لەناو منداڵدان: واتە کۆرپەلە دروست دەبێت بەڵام دەمرێت پێش دەرکەوتنی .
3-ئەو دووگیانیانەی کە تیایدا هێلکە و تۆو بەشێوەیەکی باش یەکناگرن کە ئەمەش وادەکات کۆرپەلە گەشەنەکات و لەهەمان کاتیشدا وێڵاش بە باشی دروست نەبێت .
هەروەها هەندێ باری سروشتی دایک دەبێتە هۆی لەبارچوون وەک:
4- ههوكردن
5-نەخۆشی شەکرەی کۆنترۆڵ نەکراو
6-کێشەی منداڵدان یان ملی منداڵدان
7-کێشەی هۆڕمۆنی
8-بەرزی پەستانی خوێن
9-وەرنەگرتنی خۆراکی پێویست ژەهراوویبوون بە خۆراک
10-کێشەی دەردراوەکانی غوددە
11-شۆکبوون و ڕاچڵەکانی دەروونی
PM:03:04:11/09/2023
ئهم بابهته 760
جار خوێنراوهتهوه