‌ئایا ته‌والێتی دیلڤه‌ری بابه‌تێكی ڕاستییه‌؟

وێستگە ستایل-

له‌ سه‌رده‌می سۆشیال میدیا چه‌ندین وێنه‌ و ڤیدیۆیی ناڕاست بڵاوده‌بێته‌وه‌ و له‌ناو چالاكوانه‌كانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ستاو ده‌ستی پێده‌كرێت، به‌ڵام ڕوون نییه‌ له‌كۆتاییدا كامه‌ ڕاسته‌ و كامه‌ ناڕاست.

چه‌ند ڕۆێك به‌ر له‌ ئێستا وێنه‌یه‌ك بڵاوبویه‌وه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كرابوو ئه‌مه‌ داهێنانێكی ژاپۆنی نوێیه‌ و پێی ده‌وترێت" ته‌والێتی فڕیو" به‌ڵام له‌ڕاستیدا هیچ جۆره‌ ئامێرێكی له‌و شێوه‌یه‌ نییه‌ و ئه‌مه‌ به‌ پرۆگرامی زیره‌كی ده‌ستكرد دروستكراوه‌.

بۆ دروستكردنی ئه‌م وێنه‌یه‌ پرۆگرامی  "midjourney" به‌كارهێندراوه‌، ئومێد ده‌كرێت له‌ داهاتودا ئه‌م جۆره‌ داهێنانه‌ به‌رده‌ست بێت.


PM:04:07:08/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 1900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌