ڤیدیۆ: خانمه هونه‌رمه‌ندێكی ناودار له‌كاتی گۆرانی وتندا توشی حاڵه‌تێكی نامۆ بوو
وێستگە ستایل-
خانمه گۆرانیبێژی ناودار" تایلۆر سویفت" له‌میانی ئاههنگێكیدا له چوارچێوه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی له شاری شیكاگۆ، له‌سه‌ر ته‌ختی گۆرانی وتن توشی حاڵه‌تێكی نامۆ بوو.
سویفت له‌كاتی گۆرانی وتندا توشی كۆكه بوو پاش ئه‌وه‌ی به‌هه‌ڵه مێرویه‌ك چۆته ده‌میه‌وه و قوتیداوه، له‌وێدا داوای لێبوردن له گوێگره‌كانی ده‌كات و ده‌ڵێت" هه‌موو شتێك باشه، تامیشی خۆش بوو"
له‌نێوان چالاكوانه‌كانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڤیدیۆیه‌كی دیكه‌ی ئه‌م خانمه بڵاوبۆته‌وه تیایدا وتویه‌تی" مه‌ترسن من قوتمدا، هه‌وڵده‌ده‌م زیاتری لێبخۆم ئه‌مشه‌و چونكه زۆری لێیه"
PM:03:27:08/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 1752
جار خوێنراوهتهوه