‌ئه‌م كه‌سانه‌ نابێت میوه‌ی‌ قه‌یسی بخۆن

وێستگە ستایل-

دكتۆره‌ مارینا كستنتینۆڤا پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی ده‌ڵێت" میوه‌ی‌ قه‌یسی سوودی زۆری بۆ ته‌ندروستی هه‌یه‌ به‌ڵام باشتر وایه‌ كه‌سانێك ئه‌م میوه‌یه‌ نه‌خۆن چونكه‌ زیان به‌ ته‌ندروستیان ده‌گات"

له‌دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ گۆڤاری Gazeta.Ru ئه‌م خانمه‌ پزیشكه‌ وتویه‌تی" نابێت ڕۆژانه‌ كه‌سێكی ئاسایی زیاتر له‌ 200-300 گرام له‌ میوه‌ی‌ قه‌یسی بخوات"

له‌ناو میوه‌ی‌ قه‌یسی وشك و ته‌ڕدا كۆمه‌ڵه‌ ڤیتامینه‌كانی"K-E-C-B" و ترشی نیكۆتین و مه‌گنسیۆم و كالسیۆم و ئاسن و یۆد و فسفۆڕ و ترشه‌كانی ستریك و سكسنیك و مالیك هه‌یه‌ جگه‌ له‌وه‌ش قه‌یسی هه‌ریه‌ك له‌ شه‌كری گلوكۆز و فركتۆز و سكه‌رۆز ی تیادایه‌ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڕیشاڵ و فلاڤۆنۆیده‌كان"

ئه‌م میوه‌یه‌ بۆ گه‌ده‌ سوودی هه‌یه‌ و به‌رهه‌مهاتنی خوێن زیاد ده‌كات، دژه‌ ئۆكسێنه‌رێكی به‌هێزه‌ ئه‌و كاته‌ی‌ له‌ڕۆژێكدا 100 گرام قه‌یسی بخۆیت ئه‌وه‌ %70 پێویستی جه‌سته‌ به‌ كانزای پۆتاسیۆم پڕ ده‌كاته‌وه‌.

باشتر وایه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ قه‌یسی نه‌خۆن كه‌ هه‌ستیاریان هه‌یه‌ بۆ ئه‌م میوه‌یه‌ یان توشبووان به‌ برین و هه‌وكردنی گه‌ده‌، توشبووان به‌ نه‌خۆشییه‌كانی ڕژێنی په‌ریزاده‌ و نه‌خۆشی شه‌كره‌ و گورچیله‌ و دڵ"


AM:11:25:08/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 24888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌