شیری دایك كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌بێت
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ئه‌و كاته‌ی دایك شیری خۆی له‌كاتی له‌دایكبوونی كۆرپهكهیهوه بدات به منداڵه‌كه‌ی ئه‌مه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی منداڵه‌كه‌ی كاتێك ده‌چێته ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریه‌وه.
بابه‌ته‌كه له گۆڤاری نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان (Archives of Disease in Childhood) بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا 5 هه‌زار منداڵی به‌ریتانی به‌شداریان كردوه ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویه‌تی ئه‌و منداڵانه‌ی له‌گه‌ڵ لهدایكبونیان هه‌تا ته‌مه‌نی 12 مانگی دایكیان شیری خۆی پێداون ئه‌وه ئه‌وه له تاقیكردنه‌وه‌ی وانه‌كانی بیركاری و زمانی ئینگلیزی سه‌ركه‌وتوو بوون و ئه‌گه‌ری ده‌رنه‌چونیان كه‌متر بووه به‌راورد به‌و منداڵانه‌ی له‌و ته‌مه‌نه‌دا شیری دایكیان پێنه‌دراوه.
له‌وباره‌یه‌وه بیریرا ئه‌لیاس ده‌ڵێت"ڕاسته پێدانی شیری دایك به كۆرپه تا ئه‌و ڕادده‌یه گرنگه به‌ڵام ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ئه‌و كاته‌ی دایك نه‌توانێت به‌و جۆره شیری خۆی به منداڵه‌كه‌ی بدات تاوانباره به‌رامبه‌ر به منداڵه‌كه‌ی"
دكتۆر كیڤن ماكۆنوای مامۆستایه له زانكۆیه‌كی به‌ریتانیا ده‌ڵێت" ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه زۆر گرنگ و جێگای بایه‌خه به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه ئه‌وه‌ی شیری دایكی نه‌خوات داهاتووی گه‌ش نابێت"
PM:04:07:07/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 1652
جار خوێنراوهتهوه