ئه‌م قتوه به‌نرخێكی خه‌یاڵی فرۆشرا
وێستگە ستایل-
قتویه‌كی چینی مێژووی دروستكردنه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی 15 بۆ فرۆشتن نمایشكرا ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده‌یه هه‌ڵگیراوه، له مه‌زادێكی ئاشكرا به بڕی 358 هه‌زار دۆلار فرۆشرا.
ساڵی 1946 ئه‌م قتوه به 24 دۆلار فرۆشراوه، له نمایشكردنه‌وه‌ی ئه‌م جاره‌دا پێشبینی ده‌كرا بڕی 7400 دۆلار بۆ 12400 دۆلار بكات.
ئه‌م پاره‌چه‌یه ئاماژه‌ی "xuande" له‌سه‌ره واته ئیمپراتۆریه‌تی پێنجه‌می خێزانی مینگ كه ساڵانی(1426-1435) ده‌سه‌ڵاتدار بوون، پێنجه‌م قتوی تایبه‌تی ئه‌و خێزانه شاهانه‌ی چینه له جیهاندا ئه‌وانی دیكه له مۆزه‌خانه‌كاندا هه‌ڵگیراون.
قتوه‌كه بازنه‌ییه، تیره‌كه‌ی 12 سانتیمه‌تره وێنه‌ی هه‌ناری پێگه‌یشتوو و لقی ڕه‌نگ ئاڵتونی له‌سه‌ره، هه‌نار ئاماژه بووه بۆ به‌پیتی له‌و سه‌رده‌مه‌دا، پاش 77 ساڵ ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره قتویه‌كی له‌و جۆره تایبه‌ت به خێزانی ئیمپراتۆریه‌تی چین بۆ فرۆشتن نمایش بكرێت.
AM:11:54:06/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 1776
جار خوێنراوهتهوه