‌توێژینه‌وه‌یه‌ك: له‌ ڕۆژێكی هه‌فته‌دا مه‌ترسی توشبوون به‌ جه‌ڵده‌ی‌ دڵ زیاتره‌

وێستگە ستایل-

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه‌ جه‌ڵده‌ی‌ دڵ له‌یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ كاركردن له‌ هه‌فته‌كه‌دا زیاتر ڕووده‌دات به‌راورد به‌ ڕۆژه‌كانی دیكه‌ی‌ هه‌فته‌ به‌ڕێژه‌ی‌ %13.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك خۆبه‌خش له‌ وڵاتی "ئیرله‌ندا" ئه‌نجامدراوه‌ بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێك به‌رده‌وام بووه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ ڕێژه‌ی‌ جه‌ڵده‌ی‌ دڵ له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ و سه‌ره‌تای ڕۆژانی كاركردن زۆر زیاتره‌ به‌راورد به‌ ڕۆژه‌كانی دیكه‌ی‌ هه‌فته‌.

سه‌باره‌ت به‌ وڵاتی ڕۆژئاوا ڕۆژانی دوو شه‌ممان یه‌كه‌م ڕۆژی كاركردنه‌ له‌ هه‌فته‌دا ناویان ناوه‌" دوو شه‌ممه‌ی‌ شین" یان" دوو شه‌ممه‌ی‌ خه‌مۆكاوی" ئه‌م دوو زاراوه‌یه‌ له‌وڵاتی به‌ریتانیا زۆر به‌كارده‌هێندرێت، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانی پێشوو سه‌لماندویه‌تی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ جه‌ڵده‌ی‌ دڵ له‌ ڕۆژانی دوو شه‌مماندا زیاتره‌ ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ كاتژمێری بایلۆجی جه‌سته‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ڕێكخه‌ری كاتی نوستن و هه‌ستانه‌ له‌خه‌و له‌ جه‌سته‌دا.

پرۆفیسۆر" سیر نیلیش سمانی" به‌ڕێوبه‌ری به‌شی زانستی پزیشكی له‌ بلفاتس تایبه‌ت به‌ خزمه‌تگوزاری پزیشكی ده‌ڵێت" ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ هاوكار ده‌بێت بۆ تێگه‌یشتن له‌وه‌ی‌ له‌ڕۆژانی هه‌فته‌دا چی ڕووده‌دات كه‌ واده‌كات مه‌ترسی توشبوون به‌ جه‌ڵده‌ی‌ دڵ زیاتر بێت، له‌گه‌ڵیدا هاوكاری پزیشكه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌م حاڵه‌ته‌ بكوژه‌ تێبگه‌ن هه‌تا توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێت ڕۆحی زیاتر ڕزگار بكه‌ن"


AM:11:22:06/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 3292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌