‌له‌ هاوینی ئه‌مساڵدا نه‌خۆشییه‌كی نوێ بڵاوبۆته‌وه‌

وێستگە ستایل-

بابیسۆیسز، نه‌خۆشییه‌كی نوێیه‌ هاوینی ئه‌مساڵ له‌ڕێی " گه‌نه‌"ه‌وه‌ بڵاوبۆته‌وه‌، پسۆڕان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌ نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ هاوشێوه‌ی‌ په‌تای وه‌رزیه‌ به‌ئاسانی ناتوانرێت جیابكرێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌ی‌ سه‌نته‌ری CDC بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ " ڕێژه‌ی‌ توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا زیادی كردوه‌، باوترین نیشانه‌كانی بریتیه‌ له‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رمای له‌ش، له‌رز، هه‌ستكردن به‌ ئازاری ته‌واوی جه‌سته‌ و سه‌ر، هه‌ندێك له‌ نه‌خۆشه‌كان نیشانه‌ی‌ توندتریان له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتووه‌"
 
Tick
ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌رگری جه‌سته‌یان لاوازه‌، یان زراویان به‌نه‌شته‌رگه‌ری لابراوه‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ زیاتر مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌كات، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك توشبوو حاڵه‌ته‌كه‌یان گه‌یشتۆته‌ سست بوونی گورچیله‌ و هه‌ناسه‌ توندی و كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ خڕۆكه‌ سوره‌كانی خوێن"

پاش گه‌ستنی كه‌سی نه‌خۆش به‌هۆی گه‌نه‌یه‌ ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێردا بگاته‌ لای پزیشك و چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت ئه‌وه‌ زوتر چاكده‌بێته‌وه‌، هه‌ریه‌ك له‌ ده‌رمانه‌كانی" ئه‌زیسرۆمایسین و ئۆتۆفاكۆن" به‌كارده‌هێندرێت"


AM:10:53:05/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 5984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌