‌كه‌نه‌دا: پلانێكی جیاواز بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌كێشانی جگه‌ره‌ به‌كارده‌هێنێت

وێستگە ستایل-


"كێشانی جگه‌ره‌ زیان به‌ منداڵه‌كه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت"، "جگه‌ره‌ هۆكاری توشبوونه‌ به‌ نه‌خۆشی لۆكیمیا"، " ئه‌وه‌ی‌ تۆ ده‌یكێشیت له‌هه‌ر هه‌ناسه‌یه‌كدا ژه‌هر دێته‌ ناو جه‌سته‌ته‌وه‌"

ئه‌مه‌ ئه‌و په‌یامانه‌ن بڕیار وایه‌ به‌م نزیكانه‌ له‌سه‌ر جگه‌ره‌ به‌هه‌ردوو زمانی ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی بنوسرێت له‌ وڵاتی كه‌نه‌دا، به‌مه‌ش كه‌نه‌دا ده‌بێته‌ یه‌كه‌م وڵات ئه‌م ئاڵنگاریه‌ بكات.

به‌رپرسانی ته‌ندروستی كه‌نه‌دا له‌ڕێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ڕۆژنامه‌نوسیه‌وه‌ ئاشكرایان كردوه‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌یكه‌ن هه‌وڵێكی حكومه‌ته‌كه‌یانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتیان به‌ ته‌مه‌نه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌ له‌ كێشانی جگه‌ره‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و په‌یامه‌ تونده‌ له‌سه‌ر هه‌ر جگه‌ره‌یه‌ك ده‌خوێننه‌وه‌ كه‌ ده‌یكێشن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته‌" جان ئیف دۆكلۆس" وتویه‌تی" به‌كارهێنانی توتن و كێشانی جگه‌ره‌ له‌ گه‌وره‌ترین كێشه‌ ته‌ندروستیه‌كانه‌ له‌وڵاتی كه‌نه‌دا چونكه‌ هۆكاری توشبوونه‌ به‌ نه‌خۆشی  و مردنی پێش وه‌خته‌ی‌ هاوڵاتیان"


AM:11:04:01/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 1892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌