نەخۆشی دڵی کۆرپەلە چییه؟
وێستگە ستایل-
دڵ ئەندامێکی ئاڵۆزە و زۆربەی گەشەی لە نێوان ۳ بۆ ۷ هەفتەی سەرەتای دووگیانی ڕوودەدات، نەخۆشییەکانی دڵ یەکێکن له باوترین نەخۆشیە نائاساییەکان، کە نزیکەی ۱٪ی کۆرپەلە توشی دەبێت و زیانەکانی زۆر بەربڵاون، لهو بارهیهوه دکتۆرە هودا پزیشكی نهخۆشییهكانی ژنان و منداڵبوون لهم بابهتهدا ڕونكردنهوهی زیاتر دهدات.
دكتۆره هودا دهڵێت" ئەو دایکەی کە نەخۆشی دڵی لە لەدایکبوونەوە هەیە، یان منداڵێکی تووشبووی هەیە، ئەگەری دووگیانبوون بە کۆرپەیەک کە نەخۆشی دڵی ھەبێت زیاترە."
زۆرێک لە کێشەکانی دڵ پەیوەندییان هەیە بە کێشە بۆماوەییەکانی تر وەک نەخۆشی داون، و لەوانەیە پشکنین بۆ ئەم جۆرە بارە تەندروستیانە ئەنجام بدرێت ئەگەر کێشەیەک لە دڵدا دۆزرایەوە، لە مندالانی تازەلەدایکبوودا.
نەخۆشییەکانی دڵ زۆربەیان لە پشکنینی سۆناردا لە ماوەی ھەفتەی ۱۸ بۆ ۲۲دا دەدۆزرێنەوە، زۆرێک لە نەخۆشییەکانی دڵ پێش ئەم ماوەیە دەرناکەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا،هەندێک لە کێشەکانی دڵ لەوانەیە بە هیچ شێوەیەک لە پشکنینی سۆناردا نەبینرێن، تەنانەت بە بوونی ئەزموونێکی باشی پزیشکیشەوە ئەگەری ئەوە هەیە کەنزیکەی 40٪ی کێشەکان نەدۆزرێتەوە.
AM:10:47:01/06/2023
ئهم بابهته 992
جار خوێنراوهتهوه