ئال پاچینۆ له‌ته‌مه‌نی 83 ساڵیدا جارێكی دیكه ده‌بێته‌وه به باوك
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئه‌مه‌ریكی ئال پاچینۆ ئاشكرای كردوه چاوه‌ڕوانی له‌دایكبوونی منداڵی چوارهه‌میه‌تی له هاوڕێ كوه‌یتیه‌كه‌ی به‌ناوی" نور فه‌لاح" ته‌مه‌ن 29 ساڵ.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی پێگه‌ی "TMZ" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" ئال پاچینۆ ی ته‌مه‌ن 83 ساڵ له‌ساڵی 2020 و له‌ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ئه‌م ئافره‌ته كوه‌یتیه دروستكردوه، چه‌ندینجار له چونه ده‌ره‌وه‌ی ڕۆمانسی و نانخواردنه‌كانیان وێنه‌یان گیراوه"
ئال پاچینۆ پێشتر له په‌یوه‌ندیه جیاوازه‌كانی بۆته باوكی 3 منداڵ كچه گه‌وره‌كه‌ی به‌ناوی" جولی ماری" ته‌مه‌نی 33 ساڵه و دایكی ئه‌م كچه‌ی ڕاهێنه‌ری نواندنی ئه‌مه‌ریكی"جان تارانت"ه، پاش ئه‌و هه‌ردوو منداڵه دوانه‌كه‌ی به‌ناوه‌كانی " ئه‌نتۆن و ئۆلیڤا" له خۆشه‌ویسته ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ی به‌ناوی" بیرڤلی جانجیلۆ" ساڵی 1997 له‌دایكبوون، ئه‌گه‌ر ئال پاچینۆ بگاته ته‌مه‌نی 100 ساڵی ئه‌وه منداڵی چوارهه‌می ته‌مه‌نی ده‌بێته 17 ساڵ.
له‌باره‌ی باوكایه‌تی ئال پاچینۆ له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ "نیویۆرك تایمز" وتویه‌تی" من به‌رپرسیارم له‌به‌رامبه‌ریان و من به‌شێكم له‌ژیانیان"
AM:10:43:01/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 1532
جار خوێنراوه‌ته‌وه