هۆكار و نیشانه و چۆنیه‌تی خۆپاراستن له نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون
وێستگە ستایل-
په‌تای كۆنگۆ (CCHF) یاخود تای خوێنبه‌ربوون، به‌هۆی ڤایرۆسێكه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات به‌ناوی (Nairovirus)، له رێگه‌ی زینده‌وه‌رێكی بچوك "گه‌نه" (گه‌نه: مشه‌خۆڕێكی خوێنمژه له تیره‌ی جاڵجالۆكه‌ییه‌كان)، هه‌ڵیده‌گرێت له نه‌خۆشیه‌كه‌كانی (tick borne disease) ده‌ناسرێت، ڤایرۆسه‌كه له وڵاتانی ئه‌فریقاو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا بڵاوه، له‌و باره‌یه‌وه شێرزاد حه‌سه‌ن پسپۆری مایكرۆبایلۆژی پزیشكی زانیاری زیاتر ده‌خاته ڕوو.
زۆرینه‌ی ئاژه‌ڵه وشكاییه‌كان و ماڵیه‌كان له مه‌ڕو ماڵات و بزن به خانه‌خوێی ئه‌م ڤایرۆسه داده‌نرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی باڵنده‌كان به‌رگریان بۆی هه‌یه به‌ڵام به خیرایی كاریگه‌ری له حوشتر مرخ (نه‌عامه)دا ده‌رده‌كه‌وێت.
-گواستنه‌وه‌ی بۆ مرۆڤ
نه‌خۆشییه‌كه له‌رێگه‌ی ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه، بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1944 له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا سه‌ریهه‌ڵداوه، نزیكه‌ی 10-40% ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ده‌بن روبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بنه‌وه. له عێراقدا له ساڵی 1979 یه‌كه‌م حاڵه‌ت تۆماركراوه.
تای خوێنبه‌ربوون نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه، له‌رێگای ئاژه‌ڵه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ مرۆڤ و به‌هۆی گه‌نه‌یه‌كه‌وه كه ڤایرۆسه‌كه هه‌ڵده‌گرێت، دواتر ده‌چێته سه‌ر له‌شی ئاژه‌ڵه‌كه‌و توشی نه‌خۆشیه‌كه‌ی ده‌كات، به‌ڵام نیشانه‌كانی دیار نییه له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كه.
-رێگاكانی گواستنه‌وه‌ی بۆ مرۆڤ:
1-پێوه‌دان و گه‌ستنی گه‌نه‌یی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بۆ مرۆڤ و به تێكه‌لاوبوونی شله‌ی هه‌ردوولاو چوونی ڤایرۆسه‌كه بۆ له‌ش و گه‌یشتنی به كۆئه‌ندامی سوڕی خوێن، ئه‌وا مرۆڤه‌كه توشی تای خوێنبه‌ربوون ده‌بێت، یان مرۆڤ گه‌نه‌كه بگرێت و بیكوژێت و خوێنه‌كه‌ی به‌ر شله‌ی جه‌سته‌یی مرۆڤ بكه‌وێت، كه‌سه‌كه توشی ڤایرۆسی نه‌خۆشییه‌كه ده‌بێت. سوڕی ژیانی ڤایرۆسه‌كه ده‌ستپێده‌كات.
2-سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵی توشبووه‌وه، كاتێك خوێنه‌كه‌ی به‌ر مرۆڤ بكه‌وێت، له به‌روبومه‌كه‌شیدا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو شیره‌كه بكوڵێنرێت ئه‌وا هیچ ڤایرۆسێكی تێدا نامێنیت، هاوكات گۆشتیش به كوڵاندن ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا نامێنێت. پێویسته سه‌رجه‌م به‌ربوومه ئاژه‌ڵیه‌كان پێش به‌كارهێنان گه‌رمی ئاماده‌كردنی بگات به‌سه‌رو پله‌ی 72 پله‌ی سه‌دی بۆ شیر‌و پله‌ی كۆلان له گۆشتدا.
نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه چییه؟
1-ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی په‌یویسته به ماوه‌ی كڕكه‌وتنی ڤایرۆسه‌كه‌و به شێوه‌یه‌كی گشتی له 3-7 رۆژدا نیشانه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون و نه‌خۆشییه‌كه به تایه‌كی به‌رزی ده‌ناسرێته‌وه، هه‌موو جه‌سته‌ی ئازاری هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئازار له پشت و ملی دروستده‌بێت، له‌وانه‌یه نه‌خۆشه‌كه توشی سكچوون و رشانه‌وه ببێت، هه‌روه‌ها هه‌وكردنی چاو و هه‌ستیاری بینین، له قۆناغه‌كانی كۆتایشدا خوێنبه‌ربوون ده‌ستپێده‌كات. له‌سه‌ر جه‌سته‌وپێستیش هه‌ستپێده‌كرێت.
2-به شێوه‌یه‌كی دیار نه‌خۆشه‌كه له ده‌م و لوتییه‌وه خوێن به‌رده‌بێت، پاشان له پشت و سه‌ر په‌له‌كانیش په‌ڵه‌ی خوێنبه‌ربوون ده‌رده‌كه‌وێت، له‌وكاته‌شدا پێویسته به‌زووترین كات ده‌ست به چاره‌سه‌ركردن بكرێت. كۆنترۆڵی نه‌خۆشه‌كه بكرێت به جیاكردنه‌وه‌ی نه‌خۆش له خه‌لك و خێزان و نه‌خۆشه‌كانی تر.
ده‌ستنیشانكردن له تاقیگه‌دا
له تاقیگه‌دا ده‌توانرێت ڤایرۆسی تای خوێنبه‌ربوون ده‌ستنیشان بكرێت به چه‌ند رێگه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو، كه خۆشبه‌ختانه ئیستا ئه‌و ئامێرانه له كوردستان و عێراقدا كاری پێده‌كرێت له تاقیگه‌كاندا.
1-رێگه‌ی ناسینه‌وه‌ی ئه‌نزیمی
2-رێگه‌ی ناسینه‌وه‌ی سیرۆلۆجی و دژه‌ته‌نه‌كان
3-رێگه‌ی كارلێكی زنجیره‌ی پۆلیمه‌ره‌یه‌س به ترشه ناوكی ڤایرۆسه‌كه به ئامێری RT-PCR
4-رێگه‌ی چاندنی ڤایرۆسی له خانه‌دا
-رێگاكانی كۆنترۆڵكردن و چاره‌سه‌ركردن
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پیویسته هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه بزانن كه هه‌موو تایه‌ك و خوێنبه‌ربوونێك نه‌خۆشی (په‌تای كه‌نگۆ) نییه، به‌ڵام بێگومان ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه ده‌ستكاری ئاژه‌ڵی كردبێت، یان ئاژه‌ڵی سه‌ربڕیبێت، یاخود تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ هه‌بێت، یان له جێگایه‌ك بوبێت ئه‌و ڤایرۆسه‌ی تێدابێت، گومان ده‌كرێت، هه‌ربۆیه ده‌بێت پشكنینی خوێنی بۆ بكرێت.
پێویسته له نه‌خۆشخانه جیابكرێته‌وه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كانی دیكه، چونكه زۆرجار پاشه‌ڕۆكه‌ی ده‌بێته هۆی توشبوونی نه‌خۆشی تر، هاوكات به‌گوێره‌ی نیشانه‌كانی چارسه‌ر ده‌كرێت، تای هه‌بوو ده‌رمانی تای پێده‌درێت، خوێنی كه‌م بوو خوێنی تێده‌كرێت، یان سكچوون و ڕشانه‌وه‌ی هه‌بوو ده‌رمانی تایبه‌ت به سكچوونی پێده‌درێت، له‌گه‌ڵ ده‌رمانێكی دژه ڤایرۆس.
نه‌خۆشه‌كه ئه‌گه‌ری مردنی هه‌یه به‌رێژه‌ی 30-40% له 70% ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌گه‌ر زووش ده‌ستنیشانی نه‌خۆشییه‌كه بكرێت و چاره‌سه‌ربكرێت، ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌رو چاكبوونه‌وه‌ی ئاسان ده‌بێت له‌لایه‌ن تیمه پزیشكه تایبه‌ته‌كانی نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه.
ڕێگاكانی خۆپاراستن:
1-دووركه‌وتنه‌وه له سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له سه‌رشه‌قامه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان و ماڵ و گوند‌و باخه تایبه‌ته‌كان و سه‌یران.
2-ئه‌و كه‌سانه‌ی گۆشت فرۆشن، ده‌بێت سه‌رجه‌م رێنماییه پزیشكییه‌كان په‌یڕه‌وبكه‌ن، وه‌ك به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و جلوبه‌رگی تایبه‌ت، هاوكات به‌كارهێنانی ده‌رمانی دژه مێروو، بۆ ئه‌وه‌ی نزیكنه‌بنه‌وه له ئاژه‌ڵه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی كڕین ده‌بێت به‌ئاگابن.
3-نه‌چوونی مرۆڤ، بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه گه‌نه‌و مێرووه‌كانی لێیه. به‌تایبه‌تی گه‌وڕو شوێنی به‌خێوكردنی ئاژه‌لان. قه‌سابخانه‌كان
4-هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی نێوان پزیشكانی ڤێتێرنه‌ری و ده‌زگاكانی خۆپاراستنی ته‌ندروستی
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO
به‌پێی دوایین راپۆرتی ریكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و ریكخراوه هاوكاره‌كانی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له‌ژێر كۆنترۆڵدایه‌و تائێستا له‌رێگه‌ی چاودێری ته‌ندروستی یه‌وه به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی به‌ئاگایی دراوه له‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه له‌و وڵاتانه‌ی جێگه‌ی مه‌ترسین.
سه‌رچاوه: پێگه‌ی فه‌رمی ریكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO
AM:10:05:01/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 1104
جار خوێنراوه‌ته‌وه