ئاگاداربن..ئه‌م هه‌ڵانه ته‌مه‌ن كورت ده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
دكتۆره ئۆلیسیا ساڤیلیڤا گه‌وره پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی له‌نه‌خۆشخانه‌ی JSC Medicina ئاشكرای كردوه كێشانی جگه‌ر و زیاده ڕه‌ویكردن له‌خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌و ڕه‌فتاره خراپانه‌یه كه واده‌كه‌ن ناوه‌ندی ته‌مه‌نی مرۆڤ كه‌م و كورت بێت.
ئه‌م خانمه پزیشكه باس له‌وه ده‌كات به‌رده‌وام ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌ڵانه واده‌كات ته‌مه‌نی مرۆڤ 10-20 ساڵ كه‌متر بێت له ته‌مه‌نی ئاسایی كه‌سه‌كه، چونكه به‌هۆیانه‌وه ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێ به‌رز ده‌بێته‌وه و ملوله‌كانی خوێن ڕه‌ق ده‌بێت، كه‌سه‌كه توشی نه‌خۆشی ملوله‌كانی خوێنی ده‌بێت.
نیكۆتین ی ناو جگه‌ره كاریگه‌ری له‌سه‌ر لێدانه‌كانی دڵ ده‌بێت، كێشانی جگه‌ره و نێرگه‌له هۆكاری گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانه به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان و ده‌م و گه‌ده و په‌نكریاس و گورچیله و مه‌مك و ملی منداڵدان و چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌ی جه‌سته، جگه له‌وه‌ش خانمانی دووگیان ئه‌گه‌ر جگه‌ره بكێشن ئه‌وه یان كۆرپه‌كه‌یان له‌بار ده‌چێت و توشی خوێن به‌ربوون ده‌بن یان كۆرپه‌كه‌یان له سكیاندا گه‌شه ناكات یان كۆرپه‌كه‌یان به مردووی له‌دایك ده‌بێت"
هاوكات به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌شێوه‌ی ده‌رزی مه‌ترسی توشبوون به ڤایرۆسی جگه‌ر و ئایدز زیاد ده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی هه‌ڵم هه‌ڵبمژرێت ئه‌وه كار له‌خانه‌كانی مێشك ده‌كات و لاوازی ده‌كات، زیانی ده‌بێت بۆ ته‌واوی ئه‌ندامانی جه‌سته،به‌گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنن 8-9 ساڵ زیاتر ناژین پاش به‌كارهێنانی هۆشبه‌ره‌كان.
AM:09:58:01/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 1008
جار خوێنراوهتهوه