هۆكار و نیشانه‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك
وێستگە ستایل-
دكتۆر كۆرنی تیفس سه‌رۆكی به‌شی چاره‌سه‌ر به‌تیشك له په‌یمانگای پزیشكی ئه‌تۆمی هۆشداری ده‌داته خانمان له قه‌ڵه‌وی چونكه هۆكاره بۆ توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ گۆڤاری" ئه‌زڤیستا" دكتۆر كۆرنی كێشانی جگه‌ره‌ی به هۆكارێكی دیكه‌ی توشبوونی خانمان به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه باسكردوه.
به‌گوێره‌ی وته‌كانی دكتۆر كۆرنی باوترین هۆكاره‌كانی توشبوون به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه بریتیه له" تێكچوونی هۆرمۆن، دووگیان نه‌بوون، دووگیان بوون به یه‌كه‌م منداڵ پاش ته‌مه‌نی 30 ساڵی، كێشانی جگه‌ره بۆماوه‌یه‌كی درێژ، دره‌نگ وه‌ستانی سوڕی مانگانه پاش ته‌مه‌نی 55 ساڵ، وه‌رگرتنی چه‌ند جۆرێك ده‌رمانی هۆرمۆن بۆ دووگیان نه‌بوون یان چاره‌سه‌ر، قه‌ڵه‌وی، جۆری دووه‌م نه‌خۆشی شه‌كره، %5-10 ی هۆكاری توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك هۆكاره‌كه‌ی بۆماوه‌ییه"
ئه‌نجامی گۆڕانكاری له هه‌ردوو جیناتی BRCA1 و BRCA2 له‌بنه‌ڕه‌تدا پارێزه‌ری جه‌سته‌یه له مادده شێرپه‌نجه‌ییه‌كان و هۆكاره هانده‌ره‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان ئاشكرای كردوه له‌كۆی 100 ئافره‌ت خوار ته‌مه‌نی 40 ساڵ 20 دانه‌یان ئه‌م جیناته له جه‌سته‌یاندا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت.
باوترین نیشانه‌كانی توشبوون به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه بریتیه له"دروستبوونی گرێ له مه‌مك یان له‌ژێر باڵ ، دروستبوونی ده‌ردراوی خوێن له گۆی مه‌مكه‌وه، ناڕێكی له ڕژێنه‌كانی مه‌مك، خێرا دابه‌زینی كێش و گۆڕانی ڕه‌نگی پێستی مه‌مك و گۆی مه‌مك"
AM:09:45:01/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 2692
جار خوێنراوه‌ته‌وه