7 نیشانه له به‌رزی په‌ستانی خوێن ئاگادارت ده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن یه‌كێكه له‌كێشه ته‌ندروستیه بڵاوه‌كان، هه‌ندێك كه‌س هه‌تا قۆناغێكی دره‌نگ ئاگادار نین له‌وه‌ی توشی ئه‌م گرفته ته‌ندروستیه بوون، وه‌رنه‌گرتنی چاره‌سه‌ر و كۆنتڕۆڵنه‌كردنی په‌ستانی خوێن مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵده‌ی دڵ و مێشك زیاد ده‌كات.
باوترین نیشانه‌كانی به‌رزی په‌ستانی خوێن:
-هه‌ستكردن به زرنگانه‌وه‌ی گوێچكه و خوێن به‌ربوونی لوت.
- دروستبوونی ئازار له سنگدا و قورسبوونی هه‌ناسه‌دان.
- دودڵی و دڵه‌ڕاوكێ و سترێسی به‌رده‌وام.
- لێڵ بوونی بینین.
-دڵتێكهه‌ڵاتن.
- ئازاری توندی سه‌ر.
- ناڕێكی لێدانه‌كانی دڵ.
وه‌رشكردنی به‌رده‌وام و خواردنی خوێ كه‌متر له 5 گرام له‌ڕۆژێكدا و سیستمی خۆراكی ته‌ندروست باشترین هه‌نگاوه‌كانی ڕێگریكردنه له به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن.
PM:03:06:31/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 6452
جار خوێنراوه‌ته‌وه