به‌وێنه.. هه‌زاران هاوڵاتی ئه‌مه‌ریكی سه‌ردانی ته‌رمی ئه‌م ئافره‌ته ده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
هه‌زاران هاوڵاتی ئه‌مه‌ریكی له شارۆچكه‌یه‌كی بچوكی ویلایه‌تی" میزۆری" ئه‌مه‌ریكی له‌ماوه‌ی پشوی هاوینه‌دا سه‌ردانی ته‌رمی ئافره‌تێكی ڕاهیبه ده‌كه‌ن له‌ساڵی 2019 ه‌وه له‌ته‌منی 95 ساڵیدا كۆچی دوایكردوه به‌ڵام هێشتا ته‌رمه‌كه‌ی شی نه‌بۆته‌وه.
شارۆچكه‌ی" گاور" پێشوازی له 150 هه‌زار گه‌شتیار كردوه تا ئێستا كه سه‌ردانی ته‌رمی "ویلیلمینا لانكسته‌ر" يان كردوه له‌كاتێكدا 4 ساڵ پێش ئێستا كۆچی دوایكردوه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه تابوته‌كه‌ی ئه‌م ئافره‌ته درزی بردوه و شێ دزه‌ی كردۆته ناوی به‌ڵام ته‌رمه‌كه هێشتا له‌دۆخێكی زۆر نایابدایه.
مانگی 4 ی ئه‌مساڵ ته‌رمی لانكسته‌ر له تابوته‌كه‌ی ده‌رهێندرا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك مه‌زارگه‌یه‌ك خه‌ڵك سه‌ردانی بكات، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرا ته‌نها ئێسكه‌كانی له‌ناو تابوته‌كه‌دا مابێت به‌ڵام ته‌رمه‌كه‌ی به‌جۆرێك بووه كه مۆمیا كرابێت له‌كاتێكدا ته‌رمی ئه‌م ئافره‌ته خراوه‌ته تابوتێكی ته‌خته‌ی ئاساییه‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مۆمیا نه‌كراوه.
ڕیبیكا جۆرج وه‌ك پسپۆڕێكی ئه‌نسرۆپۆلۆجیا له زانكۆی ویسترن ده‌ڵێت" شی نه‌بوونه‌وه‌ی جه‌سته‌ی ئه‌م ڕاهیبه‌یه بابه‌تێكی ئاساییه، تابوته‌كه و جلوبه‌رگه‌كه‌ی به‌ری یارمه‌تی مانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌یداوه"
AM:11:31:31/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 8364
جار خوێنراوه‌ته‌وه