پاش 5 ساڵی دیكه زیره‌كی ده‌ستكرد كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره دروست ده‌كات
وێستگە ستایل-
پسپۆڕێكی بواری زیره‌كی ده‌ستكرد هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی 5 ساڵی دیكه ملیۆنه‌ها كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌هۆی زیره‌كی ده‌ستكرده‌وه كاره‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و له‌جیاتی ئه‌وان ڕۆبۆته‌كان كاریان پێده‌كرێت.
دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای" ڤالیانت" تایبه‌ت به زیره‌كی ده‌ستكرد" ڕۆب كارینتر" وتویه‌تی" ڕۆبۆتی هۆلی ده‌بێته جێگره‌وه‌ی مرۆڤ له‌چه‌ند ساڵی داهاتودا به‌تایبه‌ت له چێشتخانه‌كان بۆ پێشكه‌شكرنی خزمه‌تگوزاری خواردن، له ئێستادا ئه‌م ڕۆبۆته له چێشتخانه‌كانی هاردیز و كارلز جۆنیۆر كاریان پێده‌كرێت.
كارینتر ده‌ڵێت" له‌ماوه‌ی 5-10 ساڵی داهاتوو زۆرینه‌ی كارمه‌ندی ناو چێشتخانه‌كان ده‌بنه ڕۆبۆت، ئێستا چێشتخانه‌كانی" ماكدۆنالز" و"تاكۆبیل" و" دۆمینۆز پیزا" زیره‌كی ده‌ستكرد به‌كارده‌هێنن له چێشتخانه‌كانیاندا.
پێشكه‌وتنی زیره‌كی ده‌ستكرد له‌ڕێی به‌كارهێنانی" گۆگڵ كڵاود" به‌شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین وه‌ڵامی كڕیاره‌كان ده‌داته‌وه، ته‌نانه‌ت ڕۆبۆته‌كان له‌جیاتی شێفه‌كان خواردن ئاماده ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی" گۆڵدمان ساكس" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" به‌هۆی زیره‌كی ده‌ستكرده‌وه زیاتر له 300 ملیۆن كه‌س له‌كاره‌كانیان ده‌رده‌كرێن له چه‌ند ساڵی داهاتوودا و ئه‌مه‌ش گرفتی گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی جیهانی دروستده‌كات"
AM:11:16:31/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 688
جار خوێنراوه‌ته‌وه