كه‌ی ئامێری ده‌رهێنانی كۆرپه لەکاتی منداڵبووندا به‌كارده‌هێندرێت؟
وێستگە ستایل-
ئامێری تایبه‌ت به ده‌رهێنانی كۆرپه له‌كاتی منداڵبووندا كه‌ی به‌كار ده‌هێندرێت؟دکتۆرە هودا پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی گونجاوی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه.
ئه‌م خانمه پزیشكه له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت" کاتێک کۆرپەلە دەچێتە ناو ڕێڕەوی زێوە بە گۆشەیەکی نەگونجاو، یان گەر کۆرپەلە بارێکی تەندروستی تایبەتی ھەبوو، یان ئەگەر دایک نەخۆشییەکی هەبوو وەک نەخۆشی دڵ، یان زۆر ماندوو بوو بە ڕێژەیەک توانای بۆ پاڵنان نەمێنێت."
لەوانەیە پزیشک بڕیار بدات کە پێویستە ئامێری تایبەت بەکاربهێنرێت بۆ یارمەتیدانی منداڵەکە بۆ دەرچوون و کورتکردنەوەی قۆناغی دووەمی مندالبوون.
ئەگەر دابینکەری چاودێری تەندروستیت ئامێری گرتن بەکاربهێنێت، سەرەتا دەرمانی نیو بەبج یان هێورکەرەکەوە دەدرێت بە دایک بۆ ئەوەی ناوچەکە بەنج کات، و لە کاتی گرژبوونی مندالداندا، پزیشکەکەت بە نەرمی یارمەتی منداڵەکە دەدات بێتە دەره‌وه.
ئەگەر دەرهێنەری پلاستیکی بەکاربھێندرێت، ئەوا پزیشک کوپە پلاستیکیەکە دەبەستێتەوە بە بەشی پشتەوەی سەری کۆرپەلە و بە نەرمی یارمەتی منداڵەکە دەدات بۆ دەرچوون.
AM:10:54:31/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 384
جار خوێنراوه‌ته‌وه