‌خواردنی ترێ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر گه‌ده‌ ده‌بێت

وێستگە ستایل-

زاناكان له‌زانكۆی" ویسترن نیو ئینگلاند" ی ئه‌مه‌ریكی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن خواردنی ترێ به‌كتریاكانی گه‌ده‌ ده‌گۆڕێت و ته‌ندروستی باش ده‌كات.

بابه‌ته‌كه‌ له‌گۆڤاری "Scientific Reports" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌" زاناكان له‌ زانكۆی " ویسترن نیو ئینگلاند"  توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كاریگه‌ری خواردنی میوه‌ی‌ ترێ له‌سه‌ر گه‌ده‌ كردوه‌ و گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ خواردنی ئه‌م میوه‌یه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌كتریایی گه‌ده‌ ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی كه‌ كار له‌ ته‌ندروستی گشتی جه‌سته‌ ده‌كات.

ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ سه‌لماندویه‌تی، پاش خواردنی میوه‌ی‌ ترێ ئاستی ئه‌نزیم و به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كانی گه‌ده‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی زیاد ده‌كات به‌جۆرێك اریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی دڵ و قۆڵۆن و مێشك و ته‌ندروستی گشتی جه‌سته‌ ده‌بێت، به‌هۆیه‌وه‌ ئاستی Streptococcus thermophiles به‌رهه‌مهێنه‌ری ترشی لاكتیك له‌گه‌ده‌دا به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و ئاستی به‌كتریای Holdemania داده‌به‌زێت.


AM:10:51:31/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل