‌دوو كه‌شتیوانه‌ سعودیه‌كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر زه‌وی

وێستگە ستایل-

ئه‌و تیمه‌ چوار كه‌سیه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا به‌مه‌به‌ستی توێژینه‌وه‌ چونه‌ بۆشایی ئاسمان، گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر زه‌وی پاش ئه‌وه‌ی‌ 8  ڕۆژ له‌ ئاسمان مانه‌وه‌.

له‌ڕێی كه‌شتی ئاسمانی" كرۆ دراگۆن" تایبه‌ت به‌ كۆمپانیای " سپیه‌یس ئێكس" چوار كه‌شتیوان له‌ كه‌نار ئاوه‌كانی مه‌كسیكه‌وه‌ به‌ره‌و ئاسمان به‌ڕێكه‌وتن و دوان له‌وان خانمێك و پیاوێكی خه‌ڵكی سعودیه‌ بوون.

سه‌رۆكی تیمی كه‌شتیوانی ئه‌م گه‌شته‌ خانمێكی كه‌شتیوانی خانه‌ نیشینكراوی ئه‌مه‌ریكی بووه‌ به‌ناوی" بیجی ویتسۆن" 63 ساڵ خاوه‌نی ژماره‌ی‌ پێوانه‌ییه‌ بۆ مانه‌وه‌ له‌ بۆشایی ئاسمان، ئێستا وه‌ك به‌ڕێوبه‌ری گه‌شتیه‌ ئاسمانیه‌كان له‌" ئه‌كسیۆم" كارده‌كات به‌وته‌ی‌ ئه‌و" ئه‌م گه‌شته‌ زۆر تایبه‌ت و پڕ چێژ بووه‌"

ئه‌وی دیكه‌شیان فڕۆكه‌وان و شۆفێری ئۆتۆمبێلی پێشبڕكێ" جۆن شۆڤنه‌ر" 67 ساڵ بووه‌ له‌گه‌ڵیاندا عه‌لی قه‌ره‌نی به‌ڕه‌گه‌ز سعودی 31 ساڵ و ڕه‌یانه‌ به‌رناوی 34 ساڵ بووه‌ پزیشكی بواری زینده‌زانییه‌ و توێژه‌ره‌ له‌ بواری خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كاندا، به‌ ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی‌ ده‌رمانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ ئه‌م گه‌شته‌یان كردوه‌ .


AM:10:49:31/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌