هونه‌رمه‌ند كه‌مال عه‌لی نوێترین به‌رهه‌می نازداری سڕیه‌وه
وێستگە ستایل-
پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا هونه‌رمه‌ند كه‌مال عه‌لی له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له فه‌یسبووك ئاشكرای كرد سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر خانمه هونه‌رمه‌ند نازدار تۆمار ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مێكی ئه‌وی وتۆته‌وه و مافی خواردوه، ئه‌مڕۆ ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته پۆستێكی دیكه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه به‌رهه‌مه‌كه‌ی نازدار ی له یوتیوب سڕیوه‌ته‌وه.
كه‌مال عه‌لی نوسیویه‌تی"دۆستان ھاوڕێیان ھەوادارە بەڕێزەکانم سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت، ئەزیزانم پێم خۆش بوو لێرەوە ئەوەتان پێ ڕابگەیەنم کە ئەمڕۆ ڕۆژئکی مێژوویە بۆ من چونکە توانیمان مافی خۆمان بگەڕێنیەوە و قوبوڵی نەکەین چی تر ھیچ کەسێك بە ئارەزوی خۆی و بە شێوازی بە ڵتەجی و مافیا گەری بە ناوی ھونەرەوە بەرھەمەکانمان ھەڕاج فرۆش کات"
ئه‌و ده‌ڵێت" سوپاس بۆ خوا‌و ھیمەتی پیاوچاکان و کۆمپانیای ڕۆژ پڕۆدەکشن بۆ کاری کۆپی ڕایت کە بۆ خۆم کۆنتراکتی کارەکانم لە گەڵیاندایە توانیمان بەرھەمە براوەکەمان بە ناوی (نابێ شیرینم نابێ) ئاوازی بەندەو ھۆنراوەی کاك یاسین حسین لە یوتیب و سەرجەم پلاتفۆرمە جیھانیەکان پێیان بسڕینەوە، انشاللە ھەمیشە سەرکەوتن بۆ حەقە و ئێوەش شاد‌و بەختەوەر بن"
كه‌مال عه‌لی له شاری له‌نده‌ن ده‌ژی، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می هونه‌ری هه‌بووه به‌ڵام ئێستا كاری هونه‌ری كه‌متره.
PM:05:04:30/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 17668
جار خوێنراوه‌ته‌وه