‌نزار فارس: له‌په‌خشی ڕاسته‌وخۆدا حوریه‌ فرغلی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كردوم

وێستگە ستایل-

ڕاگه‌یاندنكاری عێراقی" نزار فارس" له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی‌ له‌ ئینستگرام ئاشكرای كردوه‌ له‌ پرۆگرامێكدا داوای هاوسه‌رگیری له‌ خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی میسری" حوریه‌ فرغلی" كردوه‌ و ئه‌ویش ڕازی بووه‌ به‌ڵام پاش ئه‌م قسانه‌ی‌ نزار حوریه‌ به‌ ته‌واوه‌تی ئه‌م بابه‌ته‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌.

نزار ده‌ڵێت" میوانداریم كرد بۆ پرۆگرامه‌كه‌م و ئه‌و ڕازی بوو، له‌رپۆگرامه‌كه‌مدا باسی ئه‌وه‌ی‌ ده‌كرد پیر بووه‌ و ڕوخساری جوانی پێشوی نه‌ماوه‌ و كه‌س هاوسه‌ر گیری له‌گه‌ڵدا ناكات، منیش پرسیاری ئه‌وه‌م لێكرد ڕازیت هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ بكه‌یت ئه‌ویش وتی ڕازیم، به‌ڵام سه‌یره‌ به‌لامه‌وه‌ ئێستا ئه‌و بابه‌ته‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌"

پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ حوریه‌ نزار به‌ ناته‌واو وه‌سف ده‌كات و قسه‌كانی به‌ خه‌ون و خه‌یاڵ و ده‌ڵێت" ئه‌و پیاوێكی باڵا كورته‌ و سه‌ری له‌ ئاستی شانمدایه‌، ده‌بێت خه‌و به‌وه‌وه‌ ببینێت من هاوسه‌ریگری له‌گه‌ڵدا بكه‌م"


PM:04:48:30/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 11316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌