‌نیشانه‌كانی توشبوون به‌ دیاردەی ڕێڕەوی مەچەک له‌ماوه‌ی‌ دووگیانیدا

وێستگە ستایل-

ڕێڕەوی مەچەک دەکەوێتە بەردەم مەچەک و ئەو ملوولە و دەمارانەی کە دەگەنە پەنجەکان پێیدا تێپەردەبن، به‌ڵام ئه‌ی‌ دیاردەی ڕێڕەوی مەچەک چییه‌؟ ،دکتۆرە هودا پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا زیاتر زانیاری ده‌خاته‌ ڕوو وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

لە ماوەی دووگیانیدا ئه‌گەر دەست و پەنجەکان لەگەڵ شانەکانی دیکەدا هەڵئاوسن، ئەوا دەکرێت  تونێلی کارپال ھەڵبئاوسێت و فشار بخاتە سەر ئەو دەمارانەی کە پێیدا تێپەردەبن. 

ئەم پەستانە دەبێتە هۆی هەستکردن بە مێروولەکردن لە ناوچەی دەستدا کە بەرەو خوارەوە بڵاو دەبێتەوە لە هەموو پەنجەکاندا جگە لە پەنجەی بچووک.

ئەم دیاردەیە لە شەواندا خراپتر دەبێت، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی لە ڕۆژدا کەمدەبێتەوە چونکە کاتێک جومگەکان بەکاردەهێنرێن لەگەل چالاکی رۆژانەدا ئەوا ئەم بەستەرەش نەرمتر دەبێت، وە ئەم حاڵەتە لەگەل لەدایکبوونی کۆرپەلەدا کەمدەبێتەوە یاخود بەتەواوەتی دیارنامێنێت.

لە نیشانەکانی: ئازاری مەچەک و هەست کردن بە دەرزی پیاکردن و مێروولەکردن کە لە مەچەکەوە بۆ دەست درێژ دەبێتەوە و ڕەقبوونی پەنجەکان و جومگەکانی دەست.

دەکرێت لە کاتی نووستندا گەر دەستەکانت بەرزبکەیتەوە بۆ سەر سەرینەکەت دەکرێت ئەمە ڕێگری لە کۆبوونەوەی شلە بکات لە دەستدا و کەمتر ھەست بە نیشانەکان بکەیت. 


PM:04:33:30/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌