هه‌واڵێكی ناخۆش بۆ عاشقانی قاوه
وێستگە ستایل-
دیارده‌ی" نینیۆ" چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند مانگی داهاتوو سه‌رهه‌ڵبدات، كار له ژینگه بكات، به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر باری ئابووری جێبهێڵێت، ته‌واو به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كان زیانیان پێده‌گات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی گۆڤاری" واشنتن پۆست" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" دیارده‌ی كه‌شوهه‌وا ناسراو به" بالنینیۆ" حاڵه‌تێكی سروشتیه و 9 مانگ بۆ ساڵێك درێژه‌ی ده‌بێت كار له‌كاتی بارینی باران و پله‌ی گه‌رما ده‌كات، هه‌ندێكجار ده‌بێته هۆی بارینی بارانی زۆر و هه‌ندێكجار وشكه‌ساڵی"
ئه‌م حاڵه‌ته كێشه‌ی بۆ جوتیارانی به‌رهه‌مهێنه‌ری قاوه دروستكردوه چونكه له‌و ناوچانه‌ی قاوه ده‌ڕوێت ئه‌م گۆڕانكاریه ژینگه‌ییه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كاریگه‌ری له‌سه‌ر جێده‌هێڵێت.
دواین ڕاپۆرتی ڕێكخراوی جیهانی تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وا (WMO) مانگی 3 بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ئه‌مساڵ ئه‌م دیارده‌یه ڕووده‌دات، چه‌ند مانگی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ده‌بێته‌وه.
سێ ساڵ جارێك دیارده‌ی گه‌ردونی " نینیۆ" دوباره ده‌بێته‌وه به‌هۆیه‌وه پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ده‌بێته‌وه و له‌گه‌ڵیدا له چه‌ند شوێنێكی سه‌ر زه‌وی بارانی به‌خوڕ ده‌بارێت، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر دوو جۆری قاوه " ئه‌رابیكا و ڕۆبۆستا" دروست ده‌كات هه‌ستیارن بۆ پله‌كانی گه‌رما به‌رهه‌مه‌كانیان كه‌مده‌بێته‌وه له‌كاتێكدا دوو جۆری زۆر تایبه‌تی قاوه‌ن و ئاره‌زوو له‌سه‌ریان زۆره.
PM:04:25:30/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 3168
جار خوێنراوه‌ته‌وه