‌ڤیدیۆ: ته‌رزه‌ به‌ قه‌باره‌ی‌ پرته‌قاڵێك باریوه‌

وێستگە ستایل-

دانیشتوانی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌ ئه‌رده‌ن پاش بارینی ته‌رزه‌یه‌كی قه‌باره‌ گه‌وره‌ زیانیان پێگه‌یشتوه‌ و ده‌ڵێت" قه‌باره‌ی‌ ده‌نكۆڵه‌ ته‌رزه‌كان ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ بووه‌ تا ئێستا له‌و قه‌باره‌یه‌یان نه‌بینیوه‌"

دانیشتوانی" عمان" ی پایته‌خت  باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن قه‌باره‌ی‌ ده‌نكۆڵه‌ ته‌رزه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی‌ پرته‌قاڵێك بوون و تا ئێستا شتی له‌و جۆره‌یان نه‌بینیوه‌، زیانی زۆری گه‌یاندوه‌ به‌هاوڵاتیان و جامی چه‌ندین ئۆتۆمبێلی شكاندوه‌، دره‌خت و تابلۆی سه‌ر شه‌قامه‌كان و په‌نجه‌ره‌ی‌ ماڵانیشی شكاندوه‌.

جگه‌ له‌ ته‌رزه‌ بارانێكی به‌خوڕ به‌هۆیه‌وه‌ ئاستی ئاو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان گه‌یشتۆته‌ 15-20 سانتیمه‌تر، له‌گه‌ڵیدا سه‌رمایه‌كی زۆر هه‌بووه‌، كه‌سێك به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه‌ خنكاوه‌.


PM:12:25:30/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 3268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌