توێژینه‌وه‌یه‌ك: بۆ به‌هێز بوونی یاده‌وه‌ری ئه‌م میوانه بخۆن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه سیستمی خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به "فلاڤۆنۆید" تێكچوونی خانه‌كانی مێشك په‌یوه‌ندیدار به چونه ته‌مه‌ن خاو ده‌كاته‌وه.
بابه‌ته‌كه گۆڤاری "گاردیان" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه، ماوه‌ی توێژینه‌وه‌كه 3 ساڵی خایاندوه و 3562 كه‌س تیایدا به‌شداریان كردوه ناوه‌ندی ته‌مه‌نیان 71 ساڵ بووه، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه سه‌لماندویه‌تی ئه‌و به‌شداربووانه‌ی خۆراكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به "فلاڤۆنۆید"له سیستمی خۆراكیاندا هه‌بووه توانای یاده‌وه‌ری مێشكیان زۆر باشتر بووه به‌راورد به‌و به‌شداربوانه‌ی ئه‌م خۆراكه له ژه‌مه‌كانیاندا كه‌م بووه.
پسپۆڕا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر سیستمی خۆراكی ڕۆژانه‌ی هه‌ر كه‌سێك 500 میلیگرام خۆراكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به" فلاڤۆنۆید" ی تیادا بێت ئه‌وه له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن مه‌ترسی له‌سه‌ر خانه‌كانی مێشكیان نابێت.
" فلاڤۆنۆید" پێكهاته‌ی دژه ئۆكسێنه‌ره‌وه له‌میوه ڕه‌نگ تێره‌كاندا هه‌یه، جگه له‌وه‌ش ئه‌م پێكهاته‌یه له چا و كاكاو دا هه‌یه، مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن و شه‌كره كه‌مده‌كاته‌وه.
PM:12:01:30/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 1412
جار خوێنراوه‌ته‌وه