چه‌ند ڕێنماییه‌كی ئاسان بۆ ئه‌وه‌ی شوتیه‌كی شیرین و به‌تام بكڕیت
وێستگە ستایل-
له‌وه‌رزی هاویندا، شوتی ده‌بێته یه‌كێك له میوانه‌ی ئاره‌زووی زۆری له‌سه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی كڕینی شوتی به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چیت ئه‌وه باشتر وایه گرنگی به‌م ڕێنماییانه بده‌یت.
1- ئه‌و شوتیانه‌ی توێكڵه‌كانیان ڕه‌نگیان تۆخه پێگه‌یشتوون و تامیان خۆشه، له‌كڕینی ئه‌و شوتیانه خۆت دوور بگره كه ڕه‌نگی توێكڵه‌كه‌ی بریقه‌داره چونكه ئه‌مانه هێشتا پێنه‌گه‌یشتوون.
2-ئه‌و شوتیه‌ی جه‌مسه‌رێكی په‌ڵه‌ی سپی پێوه بوو مانای وایه تامی شیری نییه به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌ڵه‌كه‌ی زه‌ردباوی تۆخ بوو ئه‌وه مانای وایه تامی شیرینه.
3-شوتی ئاودار كاتێك هه‌ڵیده‌گریت كێشی زیاتره به‌راورد به قه‌باره‌كه‌ی ئه‌مه‌ش مانای وایه ئاوی زۆری تیادایه.
4-ئه‌و شوتیانه‌ی توێكڵه‌كه‌ی هێڵی زۆری له‌سه‌ره تامی شیرینه به‌راورد به‌و شوتیانه‌ی توێكڵه‌كه‌ی هێڵی كه‌متری له‌سه‌ره.
5-شوتیه خڕه‌كان تامیان شیرینتره و شوتیه درێژكۆله‌كان ئاودارترن.
PM:03:26:29/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 2924
جار خوێنراوه‌ته‌وه