نیشانهكانی بەردی گورچیلە
وێستگە ستایل-
کالیسیۆم ماددەیەکی خۆراکییە کە لە بەرهەمە شیرەمەنیەکاندا هەیە، وەک ماست و شیر و پەنیر، بەڵام وەرگرتن یان خواردنی بڕێکی زۆر لە کالسیۆم ڕەنگە ببێتە هۆی زیادبوونی دروستکردنی کریستاڵی کالسیۆم ( ئەگەر میز بڕێکی زۆر کالیسیۆمی تێدابێت، لەوانەیە کریستاڵ لە گورچیلەدا دروست ببێت) بە تێپەڕبوونی کات لەوانەیە کریستاڵەکان بەیەکەوە کۆببنەوە لەوە زیاترە کە میز بتوانێت ڕوونی بکاتەوە و بەردی گورچیلە دروست دەکەن، بەردی كالسیۆم بڵاوترین جۆرەكانی بەردی گورچیلەیە و بەهۆی زۆری رێژەی كالیسیۆم لە گورچیلەدا دروست دەبێت ،، جوڵەی بەردەکان لەوانەیە ببێتە هۆی ئازارێکی زۆر و گرفت بۆ كارەكانی گورچیلە دروست دەكات، دکتۆر ئهحمهد پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڵان لهم بابهتهدا نیشانهكانی بهردی گورچیله باسدهكات.
نییشانەکانی بەردی گورچیلە:
1-ئازار لە ھەردوو لای پشت و لەسەر گورچیلەكان.
2- دەركەوتنی خوێن لەگەڵ میزدا.
3- ھەست كردن بە ئازار لەكاتی میزكردندا.
4- تا.
5- دڵتێكەڵھاتن و ڕشانەوە.
6-ئازاری بەشی خوارەوەی سک.
7-بۆنی ناخۆشی میز.
PM:02:43:29/05/2023
ئهم بابهته 676
جار خوێنراوهتهوه