10 نیشانه له توشبوون به نه‌خۆشی جگه‌ر ئاگادارت ده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
زۆر خواردنه‌وه‌ی مه‌ی هۆكاری توشبوونه به‌نه‌خۆشی جگه‌ر له‌جۆری كحولی (ARLD) ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش نیشانه‌كانی له‌قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تادا ده‌رناكه‌وێت.
كۆمه‌ڵه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی (NHS) له‌ڕێی ڕاپۆرتێكه‌وه ئاشكرای كردوه ئه‌و كاته‌ی جگه‌ر زۆر زیانی به‌رده‌كه‌وێت و نه‌خۆشییه‌كه ده‌چێته قۆناغێكی پێشكه‌وتوه‌وه شه‌وانه چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر كه‌سی نه‌خۆش ده‌رده‌كه‌وێت، باوترینیان تێكچوونی نوستنه.
پسپۆڕانی ته‌ندروستی له سه‌نته‌ری "British Liver Trust" ده‌ڵێن"كۆبوونه‌وه‌ی ژه‌هر له‌سه‌ر خانه‌كانی مێشك هۆكاره بۆ كه‌مخه‌وی و تێكچوونی نوستن توشبووانی نه‌خۆشی جگه‌ر هه‌ستی پێده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵیدا ئه‌م نیشانانه‌ی دیكه له‌سه‌ریان به‌ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت له‌وانه‌ش:
1- زه‌ردبوونی ڕه‌نگی پێست و سپێنه‌ی چاو.
2- ئاوسانی قاچ و پێ له‌ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌ی ئاو تیایاندا.
3-ئاوسانی سك به‌هه‌مان شێوه له‌ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو تیایدا.
4- به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش و له‌رزین.
5- توشبوون به خوروری توند له‌سه‌ر پێست.
6-هه‌ڵوه‌رینی قژ.
7-له‌ده‌ستدانی كێش به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر.
8- لاوازبوونی ماسولكه‌كان.
9-لاوازبوونی توانای یاده‌وه‌ری مێشك به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ژه‌هر له‌سه‌ر خانه‌كانی.
10-هه‌ستیار بوون بۆ مه‌ی و مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌جۆرێك هیچ چاره‌سه‌رێك كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ری.
ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر مه‌ی ده‌خۆنه‌وه و ئه‌م نیشانانه‌یان هه‌ستپێكرد پێویسته زوو سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن بۆ پشكنین و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
PM:02:36:29/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 632
جار خوێنراوه‌ته‌وه