چه‌ند جۆرێك خۆراك یارمه‌تی كۆنتڕۆڵكردنی په‌ستانی خوێن ده‌ده‌ن
وێستگە ستایل-
به‌رزی په‌ستانی خوێن یه‌كێكه له‌گرفته ته‌ندروستیه باوه‌كانی ئێستا زۆرینه‌ی خه‌ڵك له‌جیهاندا به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌گه‌ر كه‌سی نه‌خۆش چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رنه‌گرێت و مه‌ترسی توشبوونی به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن و گورچیله و چاو مێشك زیاد ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی كۆلێژی هارڤارد تایبه‌ت به ته‌ندروستی گشتی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه هه‌ردوو پێكهاته‌ی" سۆدیۆم و پۆتاسیۆم" یارمه‌تی ڕێكخستنی په‌ستانی خوێن ده‌دات.
دوركه‌وتنه‌وه له خواردنی سوێر زۆر گرنگه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی په‌ستانی خوێن، جگه له وه‌رگرتنی ده‌رمانی پێویست خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی پۆتاسیۆم له پێكهاته‌یدا هه‌یه یارمه‌تی كۆنتڕۆڵكردنی په‌ستانی خوێن ده‌دات.
ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به پۆتاسیۆم:
-مۆز
-شه‌ربه‌تی هه‌نار
-شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ
-میوه‌ی وشككراو" مێوژ و قه‌یسی"
-په‌تاته
-پاقله و نیسك
-سپێناغ و برۆكلی
-ئه‌ڤۆگادۆ
-ته‌ماته
-گوێز و گازۆ
- ماسی سالمۆن
AM:10:09:29/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 3072
جار خوێنراوه‌ته‌وه