‌كه‌سی عاشق پاش ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن مه‌عشوقه‌وه‌ چی به‌سه‌ر دێت؟

وێستگە ستایل-

خۆشه‌ویستی ڕۆمانسی یه‌كێكه‌ له‌ بابه‌ته‌ گرنگه‌كانی ژیانی مرۆڤ هۆكارێكه‌ بۆ مانه‌وه‌ و ملیۆنه‌ها ساڵه‌ مرۆڤ ئه‌م هه‌سته‌ی‌ تیادایه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ هاوبه‌شێكی گونجاو بۆ ژیانی و درێژه‌دان به‌ مرۆڤایه‌تی.

هیلین فیشه‌ر پسپۆڕی بواری ئه‌نسرۆپۆلۆجیا و بایلۆجی یه‌ توێژینه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر كاریگه‌ری خۆشه‌ویستی و ئالوده‌بوون به‌و كه‌سه‌ی‌ خۆشت ده‌وێت له‌سه‌ر مێشك ئه‌نجامداوه‌، ئه‌م پسپۆڕه‌ ده‌ڵێت" چۆن عاشق بوون كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشك ده‌بێت، جیابوونه‌وه‌ش هه‌مان كاریگه‌ری ده‌بێت."

ئه‌م پسپۆڕه‌ ده‌ڵێت" كه‌س به‌ ئاسانی له‌ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی ڕزگاری نابێت، ئه‌و كاته‌ی‌ مرۆڤ له‌لایه‌ن به‌رامبه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه‌ 7 گۆڕانكاری به‌ به‌رده‌وامی له‌ مێشكدا ڕووده‌دات بریتین له‌" چالاكبوونی به‌رده‌وامی ئه‌و به‌شه‌ی‌ مێشك كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ خۆشه‌ویستی ڕۆمانسیه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌جۆرێك مرۆڤ له‌ خۆشویستی ئه‌و كه‌سه‌ ناوه‌ستێ كه‌ جێی هێشتوه‌ به‌ڵكو هه‌ندێكجار زیاتر به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌ خۆشده‌وێت، ئه‌و به‌شه‌ی‌ مێشك كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئالوده‌بوون و وابه‌سته‌ بوون به‌ به‌رامبه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌ به‌چالاكی ده‌مێنێته‌وه‌، به‌شی په‌یوه‌ندیدار به‌ ئازاری جه‌سته‌ له‌ مێشكدا به‌چالاكی ده‌مێنێته‌و، سێ به‌ش له‌ مێشك كه‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌ ئالوده‌بوون و ئاره‌زوو كردن به‌چالاكی ده‌مێنێته‌وه‌"

دكتۆره‌ هیلین ده‌ڵێت" خۆشه‌ویستی ڕۆمانسی ئالوده‌بوونه‌، هاوشێوه‌ی‌ ئالوده‌بون به‌ خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی‌ و خواردن و قومار و سێكس، به‌ڵام ئه‌م جۆره‌ ئالوده‌بوونه‌ به‌خته‌وه‌رهێنه‌ره‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ ئه‌گه‌ر به‌ ڕێگا دروسته‌كه‌دا بڕوات و خه‌م هێنه‌ره‌ ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن به‌رامبه‌ره‌وه‌ ڕه‌ت بكرێینه‌وه‌، له‌كۆتایشدا كات چاره‌سه‌ری هه‌موو ئازارێك ده‌كات و مرۆڤ بیری ده‌چێته‌وه‌"


PM:03:34:25/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 1040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌