ڤیدیۆ: به‌سوود وه‌رگرتن له ئامێرێك توشبوویه‌كی ئیفلیجی دوباره به‌پێی خۆی ده‌ڕوات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌گۆڤاری" نه‌یچه‌ر" ی پزیشكی بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا سه‌ركه‌وتنی به‌كارهێنانی ئامێرێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی جوڵه و ڕۆیشتنی گه‌نجێكی توشبوو به ئیفلیجی وه‌ك سه‌ركه‌وتنێكی زانستی تۆمار كراوه.
گیرت یان ئه‌كسام به‌ڕه‌گه‌ز هۆڵه‌ندی پاش ماوه‌یه‌كی زۆر له توشبوونی به ئیفلیجی ئێستا دوباره ده‌توانێت بڕوات به پشت به‌ستن به ئامێرێك گه‌یه‌نه‌ری په‌یامه‌كانی مێشكیه‌تی به ماسولكه‌كانی قاچ و جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌یه كه مێشك ده‌یدات به‌و ماسولكانه.
دكتۆر گریگوار كۆرتین و هاوكاركانی له په‌یمانگای فیدراڵی سویسری تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆجیا ئه‌م ئامێره‌یان دروستكردوه و له‌جه‌سته‌ی گیرت دایان ناوه و به‌ستویانه‌ته‌وه به مێشك و بڕبڕه‌ی پشتیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێی دڕكه په‌تكه‌وه كاری خۆی بكات.
ساڵی 2011 له‌كاتی لێخوڕینی ماتۆڕ "گیرت" ئیفلیج بووه و ملی زیانی به‌ركه‌وتووه، ئێستا به سوود وه‌رگرتن له‌م ئامێره ده‌توانێت نزیكه‌ی 100 مه‌تر بڕوات ڕۆژانه.
PM:03:09:25/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 912
جار خوێنراوه‌ته‌وه