توێژینه‌وه‌یه‌ك مه‌ترسییه‌كانی زۆر خواردنی شه‌كر ئاشكرا ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ په‌یوه‌ندی نێوان ته‌ندروستی گه‌ده و قۆڵۆن به زۆر خواردنی شه‌كره‌وه به‌ستۆته‌وه و زیانه‌كانی خستۆته ڕوو.
ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری" نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر و كۆئه‌ندامی هه‌رس" بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه" زۆر خواردنی شه‌كر زیان ده‌گه‌یه‌نن به‌و خانانه‌ی پارێزگاری له‌ته‌ندروستی قۆڵۆن ده‌كات و هۆكاره بۆ هه‌وكردنی گه‌ده"
دكتۆر" تیمۆسی هاند" مامۆستا له زانكۆی"پترسبۆرگ" ی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به زانستی پزیشكی ده‌ڵێت" به‌رده‌وام ڕێژه‌ی توشبوون به نه‌خۆشی هه‌وكردنی گه‌ده له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان له زیادبوندایه، به‌تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی پێشكه‌وتوون و هاوڵاتیه‌كانی شه‌كر و شیرنی زۆر ده‌خۆن"
پسپۆڕان ده‌ڵێن" شه‌كر ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر قۆڵۆن، ئه‌و خانانه له‌ناو ده‌بات كه پارێزگاری له‌م ئه‌ندامه ده‌كه‌ن، باشتر وایه خۆمان له زۆر خواردنی شه‌كر و شیرینی دوور بگرین"
AM:11:18:25/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 3028
جار خوێنراوه‌ته‌وه