هەستیاری بەماددەی کۆرتیزۆن
وێستگە ستایل-
کۆرتیزۆن، ئەو چارەسەرە ئەفسوناویەی هەستیاریە که‌بەکاردێت بۆ زۆربەی حالەتەکانی هەستیاری وەک ئێکزیماو لییر، هەستیاری بە خواردن و بەرکەوتنی مەوادی کیمیاوی وپاکەرەوە و زۆر هەستیاری تر، دکتۆرە ئاشتی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی پێست له‌م بابه‌ته‌دا هۆكاره‌كانی هه‌ستیاری به‌م مادده‌یه ده‌خاته ڕوو.
1-مادەی کۆرتیزۆن وەک prednisone. triamcinolone ،hydrocortisone ، dexmethasone وهتد،ئایا زانیوتە کۆرتیزۆن خۆی هەستیاری دروست دەکات لەهەندێک کەسدا.
2- دوای وەرگرتنی کۆرتیزۆن بە شێوەی کرێمی پێست سوربونەوە و کزانەوە و ئاوسان و شێوە ئێکزیما دروست دەبێت یان دروستبونی هەستیاری لە شوێنێک دوور لەو شوێنەی کرێمەکەی بۆ بەکارهاتوە.
هەندێک کۆرتیزۆن کە بەشێوەی حەب یان دەرزی بەکاردێت دەبێتە هۆی دروستبونی لیر و هەڵئاوسانی لێو و روخسار و لەهۆش خۆچوون.
چارەسەرەکان:
1-ئەوانەی پێویستیان بە کۆرتیزۆنە دەتوانرێت تێستیان بۆ بکرێت ئینجا بۆیان بەکاربێت.
2-بەکارهێنانی ئەنتی هستامین و ڕاگرتنی کۆرتیزۆن.
AM:10:52:25/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 2064
جار خوێنراوه‌ته‌وه