ئایا له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن خانمان ئاره‌زووی سێكسیان نامێنێت؟
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك تیایدا زیاتر له 3 هه‌زار ئافره‌ت به‌شداریان كردوه، ماوه‌ی 15 ساڵی خایاندوه ئاشكرای كردوه زۆرینه‌ی خانمان سێكس به‌لایانه‌وه گرنگه و ئاره‌زووی ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌نیشدا.
توێژینه‌وه‌كه له كۆلێژی پزیشكی زانكۆی "پتسبرگ" له‌لایه‌ن دكتۆر هۆلی تۆماس ئه‌نجامدراوه، به‌ته‌واوه‌تی بیرۆكه‌ی توێژینه‌وه‌كانی پێشوو ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه باسیان له‌وه كردوه خانمان له‌گه‌ڵ پیر بوندا ئاره‌زووی سێكسیان نامێنێت.
تۆماس ده‌ڵێت" پزیشكانی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی خانمان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه‌ی ئێستا له خانماندا ده‌یبینن جیاوازه له پێشتر" ئه‌و كاته‌ی ئافره‌ت له‌وه دڵنیا بێت هاوسه‌ره‌كه‌ی وه‌ك پێویست ئاماده‌یه بۆ ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ئاره‌زوی ده‌كات هه‌رچه‌ند به‌ته‌مه‌نیش بێت"
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ستیڤانی فۆبیۆن به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستی ئافره‌تان له مایۆ كلینیك ده‌ڵێت" ئاره‌زووی سێكسی له ئافره‌تانه‌دا له ته‌مه‌نی 20 ساڵی جیاوازه له 40 ساڵی له‌به‌رامبه‌ردا 90 ساڵی وه‌ك 60 ساڵی نییه، به‌ڵام ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ته‌ندروستیان باشه و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یان دڵخۆشن ئه‌وه له‌ڕووی سێكسیه‌وه چالاكن و كێشه‌یان نابێت"
PM:06:09:24/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 13128
جار خوێنراوهتهوه