ڤیدیۆ: به‌سوود وه‌رگرتن له زیره‌كی ده‌ستكرد گۆرانیه‌كی نوێ به ده‌نگی ئوم كه‌لسوم بڵاوكرایه‌وه
وێستگە ستایل-
پاش تێپه‌ڕبوونی 48 ساڵ به‌سه‌ر مردنی، به سوود وه‌رگرتن له زیره‌كی ده‌ستكرد به‌دوو ئاوازی نوێ به‌رهه‌مێكی نوێی ئه‌م بولبولی گۆرانی عه‌ره‌بی بڵاوكرایه‌وه.
عه‌مرۆ مسته‌فا 44 ساڵ ئاماده‌سازی بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه كردوه به‌ناوی" افتكرلك" ، به‌رهه‌مه‌كه ده‌نگۆی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
مسته‌فا ده‌ڵێت"پێش دروستبوونی زیره‌كی ده‌ستكرد، نزیكه‌ی 30 كارم به‌رهه‌مهێناوه به‌ڵام ڕازی نه‌بووم لێیان، ئه‌وانه‌ی وتویانه هیچیان هه‌ستی منیان نه‌گه‌یاندوه، ئه‌گه‌رچی زیره‌كی ده‌ستكرد شوێنی مرۆڤ ناگرێته‌وه به‌ڵام زۆر به‌سووده بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاری هونه‌ری نوێ"
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی زۆری لێگیراوه به‌ڵام مسته‌فا باوه‌ڕی به‌كاره‌كه‌ی خۆی هه‌یه و ده‌ڵێت" ئوم كه‌لسوم مردوه به‌ڵام به زیره‌كی ده‌ستكرد ده‌توانین به ده‌نگی ئه‌و به‌رهه‌می نوێ دروستبكه‌ین به‌سوود وه‌رگرتن له ئاوازدانه‌ری به‌توانا.
PM:05:55:24/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 816
جار خوێنراوه‌ته‌وه