ئه‌م ئافره‌ته هه‌موو ته‌مه‌نی هه‌ستی به‌ئازار نه‌كردوه
وێستگە ستایل-
ئه‌م ئافره‌ته چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا به چیرۆكه جیاوازه‌كه‌ی جیهانی سه‌رسام كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێكه له‌و دوو كه‌سه ناوداره‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان خاوه‌نی بۆهێڵێكی تایبه‌ته و ده‌توانێت به‌بێ ترس و دڵه ڕاوكێ و ته‌نانه‌ت ئازاری جه‌سته‌ی بژی.
جۆ كامیرۆن خانمێكی سكۆتله‌ندیه، زاناكان چه‌ندین توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر حاڵه‌ته‌كه‌ی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی جۆرێك ئازار شكێن دروست بكه‌ن كاریگه‌ری زۆر زیاتر بێت به‌راورد به‌و جۆره‌ی ئێستا له بازاڕه‌كاندا هه‌یه.
پرۆفیسۆر" جیمس كوكس" له كۆلێجی پزیشكی له زانكۆی له‌نده‌ن ده‌ڵێت" دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م بۆهێڵه زۆر تایبه‌ته‌ی كامیرۆن بابه‌تێكی سه‌رنجڕاكێش بوو، ئه‌نجامه‌كانی ئێستا خاڵێكه بۆ ده‌ستپێكی توێژینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته"
توێژینه‌وه و تێگه‌یشتن له بۆهێڵی ئه‌م خانمه كه وایكردوه هه‌ست به ئازار و دڵه‌ڕاوكێ نه‌كات له‌سه‌ر ئاستی وردیله واده‌كات زاناكان له بایلۆجیه‌كی تایبه‌ت تێبگه‌ن و له‌داهاتودا بۆ به‌رهه‌مێنانی ئازارشكێنێكی ناوازه سوودی لێوه‌ربگرن"
PM:03:56:24/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 3820
جار خوێنراوه‌ته‌وه