دوای جه‌ڵده‌ی دڵ..ژنان یان پیاوان كامیان زوتر گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن؟
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه خانمان ئه‌گه‌ری مردنیان پاش جه‌ڵده‌ی دڵ دوو هێنده زیاتره به‌راورد به‌و پیاوانه‌ی جه‌ڵده لێیان ده‌دات.
ئه‌مه ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێه كه له "كۆمه‌ڵه‌ی سست بوونی دڵ 2023" ی ئه‌وروپی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه، تیایدا هاتووه" ئه‌وكاته‌ی خانمان توشی جه‌ڵده‌ی دڵ ده‌بن، شاخوێنبه‌ری سه‌ره‌كی دڵیان گیرابێت به‌ته‌واوه‌تی له‌م كاته‌دا پێدانی چاره‌سه‌ر زۆر ئاڵۆز و قورس‌تر ده‌بێت به‌راورد به پیاوان"
دكتۆره ماریانا مارتینۆ له‌نه‌خۆشخانه‌ی گارسیا دی ئۆرتا له پورتوگاڵ ده‌ڵێت" ئه‌و ئافره‌تانه‌ی گرفتی ماسولكه‌ی دڵیان هه‌یه له هه‌ر ته‌مه‌نێكدابن پێویستیان به چاودێری به‌رده‌وامی به‌رزه په‌ستانی خوێن و شه‌كره و كۆلیسترۆڵی خوێن هه‌یه، له‌گه‌ڵیدا پێویسته چالاكی جه‌سته‌یان زۆر بێت و ته‌ندروستانه بژین"
پسپۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن خانمان به‌ڕێژه‌ی 2.8 جار به‌راورد به پیاوان مه‌ترسی مردنیان هه‌یه له‌ماوه‌ی 30 ڕۆژ پاش توشبوونبان له جه‌ڵده‌ی دڵ، به‌ڵام به‌راورد به پیاوان خانمان له‌ته‌مه‌نێكی دره‌نگتردا توشی جه‌ڵده‌ی دڵ ده‌بن.
PM:03:09:24/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 408
جار خوێنراوه‌ته‌وه