9 ڕێنمایی گرنگ بۆ ئهو كهسانهی بهڕۆژوو دهبن
وێستگە ستایل-
مانگی ڕهمهزان جگه لهوهی مانگێكی پڕ له چالاكی ئاینیه هاوكات بۆ تهندروستی و جهسته گرنگه بهو مهرجهی تهندروستانه بهڕۆژوببن، دكتۆر سهفوهت پزیشكی فریاكهوتن لهم بابهتهدا به چهند خاڵێك ڕێنمایی هاوڵاتیان دهكات بۆ ئهوهی مانگی ڕهمهزان به تهندروستی تێپهڕێنن.
1-دەبێت گرنگی زۆر بە پارشێوکردنەوە بدرێت و نابێت پارشێو نەکەیتەوە بەهیچ بیانویەک ، دەبێت بڕێکی پێویست لە ئاو شلەمەنی و خۆراک بخورێتەوە بۆی جەستە تووشی هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو نەبێت.
2-لەسەرەتای ڕۆژوو شکاندن پێویستە بە خورما و ئاو رۆژوو بشکێنرێت بۆی بەزووترین کات ئاو شەکر بە جەستە بگات بۆ دوور کەوتنەوە لە دابەزینی شەکر لە خوێن و وشک بوونەوەی جەستە.
3-بۆ ئەوەی لە ڕۆژدا تینو برسی نەبیت لەکاتی پارشێودا دوور کەوە لە خواردنی چەور و سوێر هەوڵدە خواردنی تەندروست بخۆیی.
4-بۆئەوەی لەکاتی بەڕۆژووبووندا زۆر تینوت نەبێت ئەوا لە پارشیودا خواردنە ڕیشاڵەییەکان بخۆ وەک (گوێز ، بادەم، سێو ، قرنابیت ، پەتاتە ، چەوەندەر ، هەرمێ ، مۆز، بروکلی ..) چونکە خواردنە ڕیشاڵەیەکان ئاو بۆ ماوەیەکی زیاتر لە لەشدا دەهێڵنەوە.
5-بۆ ئەوەی برسیت نەبێت پێویستە لە پارشێودا ئەو خواردانە بخۆی کە پڕۆتینیان تێدایە وە(نۆک، نیسک، پاقلە، لۆبیا ، هێلکە، ماسی ، شیری سروشتی...)
6-بۆ ئەوەی تووشی ئازاری گەدە و ڕیخۆڵه نەبێت دەبێت لەکاتی بەربانگدا خواردنی کەم تەندروست بخۆیی، لە دوای نانی پارشێویش نابێت ڕاستەوخۆ بخەوێت لایەنی کەم دەبێت نیو کاتژمێر دوای نانی پارشێو بخەویت.
7-بۆئەوەی تووشی شێرپەنجە و لەکارکەوتنی گورچیلە نەبیت پێویستە لە مانگی رەمەزان و دوای مانگی رەمەزانیش دوورکەویتەوە لە خواردنی سورهوکراو و پاقلاوە و شیرینیە دەستکردەکان و شەربەتە ڕەنگەکان کە لەدەرەوەی ماڵ دروستدەکرین.
8-لە ماوەی نێوان بەربانگ و پارشیو پێویستە بڕی ١٠ بۆ ١٥ پەرداخ ئاو بخورێتەوە.
9-ئەو کەسانەی کە نەخۆشی درێ خایەنیان هەیە پێویستە بە ڕێنمایی پزیشکی بەڕۆژووبن، ئەم ڕەمەزانە دەرفەتێکی زێرینە بۆ واز هێنان لە جگەرە و نێرگەلە و مادە کحولیەکان چونکە کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر دەمارەکانی دڵ و جگەر دەبێتە هۆی تەسک بوونەوەی دەمارەکانی دڵ و وەستانی لەناکاوی گورچیلە.
PM:05:26:30/03/2023
ئهم بابهته 1036
جار خوێنراوهتهوه